ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی بە بڕیارنامەیەک دا کە داوای سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات.
ئەمە یەکەمجارە لە کاتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا سەرکەوتوو بێت لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە تا ئەم قۆناغە.
پێشتر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا حەوت جار نەیتوانیبوو ئەم بڕیارنامەیە دەربکات.
بەگوێرەی بڕیارنامەکە، ترامپ پێویستە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، مەگین مۆڵەتی کۆنگرێس بۆ درێژەدان بە شەڕەکە بەدەست بهێنێت.
ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن چوار سیناتۆری کۆماریخواز و نزیکەی هەموو دیموکراتەکانەوە پشتیوانی لێکرا.
Your Comment