سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە پەیجی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە و لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ، نووسیویەتی: هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل لێخۆشبوونی نییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا ناتانیاهۆ بە ئاشکرا ئەو شتانەی دەڵێت کە دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە مێژە بە ڕێبەریی ئێمەیان گەیاندبوو.
عێراقچی ئاماژەی بەوەدا: دوژمنایەتی لەگەڵ نەتەوەی مەزنی ئێران قومارێکی گەمژانەیە و و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لەو ئاڕاستەیەدا جێگای لێبوردنە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوانەی ڕۆڵیان هەیە لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ دروستکردنی دووبەرەکی، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
Your Comment