دوو شانەی ئۆپەراسیۆنی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی و بەکرێگیراوێک کە بەنیازی گواستنەوەی زانیاری بوو لە ناوەندێکی سەربازییەوە لە دەرەوەی وڵات لە ٦ پارێزگای ئێران دەستبەسەر کران .
یەکێک لە تیرۆریستەکان لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا کوژرا.
ئەو تیمە ، کە بە چەند قۆناغێک پارەی لە مۆساد وەرگرتبوو و بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بوو لە دژی هەندێک ناوەند و شوێنی حکوومی و هەروەها تیرۆرکردنی تاکێک لە تاران، خرایە ژێر کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی پارێزگای تاران.
لە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، بەهۆی بەرخۆدانی چەکداری ئەو تیرۆریستانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا، یەکێک لە بەکرێگیراوەکان کوژرا و سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی "شاپوور-ع"، "سیاواش-خ" و "محەمەد-ش" دەستگیرکران.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتیی پارێزگاکانی کرمان و ئەلبۆرز، شانەیەکی دیکەی ئۆپەراسیۆنی دوژمنی منداڵکوژی زایۆنی دەستنیشان کرا و ئەندامانی لە قۆناغی سیخوڕیدا بە تاوانی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی هێزە نیزامییەکانی وڵات دەستبەسەر کران.
تا ئێستا سێ ئەندامی ئەم شانە تیرۆریستییە بە ناوەکانی: "ئیحسان-ن"، "ئومید-ش" و "مۆرتێزا-ئە"، دەستبەسەر کراون و بڕێکی بەرچاو چەک و کەرەستەی سیخوڕی لە حەشارگەکەیانەوە دۆزراونەتەوە.
لەنێو ئەو دۆزینەوانەدا بریتین لە: سێ مایکرۆ درۆن بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی گواستنەوە، سێ دەمانچە بە بێدەنگکەرەوە، یەک وینچێستەر، یەک تفەنگ بە سکۆپ، بڕێکی زۆر تەقەمەنی و فیشەک، چەندین ئامێری دەستی و بێ وایەری ئۆتۆمبێلی مەودا دوور، وەرگرێکی ستارلینک، هێلەگی دژە فیشەک.
Your Comment