گێڕانەوەی پزشکیان سەبارەت بە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بڵاو کرایەوە.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران وتی: ئەو دیدارە لە کەشێکی سەمیمیدا بەڕێوەچوو و گفتوگۆکان نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو بەردەوام بوون.
وتیشی: ئەوەی لەم کۆبوونەوەیەدا زیاتر لە هەموو بابەتێک بۆ من بەرچاو بوو، شێوازی بەرەوڕووبوونەوە و جۆری تێڕوانین و هەڵسوکەوتی پڕ لە خۆنەویستی و دڵسۆزی ڕێبەری ئێران بوو؛ ڕێبازێک کە کەشوهەوای دیالۆگەکەی گۆڕی بۆ گفتوگۆیەک لەسەر بنەمای متمانە، ئارامیی، هاوسۆزی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ."
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پێویستی بەهێزکردنی یەکگرتوویی و متمانە و هاوسۆزی لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی وڵات، ڕایگەیاند: کاتێک بەرپرسی باڵای وڵات خاوەن سیفەتێکی ئەخلاقی و خۆنەویست و ڕۆحی جەماوەریی ئاوایە، ئەم ڕەفتارە بە شێوەیەکی سروشتی دەتوانێت ببێتە مۆدێلێک بۆ سیستەمی بەڕێوەبردن و کارگێڕی وڵاتەکەش بە هەمان شێوە.
Your Comment