سی ئێن ئێن ڕایگەیاند: ئێران لە پەیامێکدا پاپۆڕ و گەمی و کەشتییەکانی ناو کەنداوی فارسی بە فرێکوێنسیی فریاگوزاری هۆشداری پێداوە .
لەو هۆشدارەدا هاتووە: 'لەپێناو سەلامەتی ئێوە، پێشنیار دەکەین کە مەودای لانیکەم 10 میل لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بپارێزن، چونکە هەندێکجار پێویستە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وانەیەک فێری یانکییەکان بکەین'".
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ئێرانییەکان داوایان لە هەموو کەشتییەکانی بەشی باکووری گەرووی هورمز کرد بەرەو دوبەی بڕۆن و هەموویان گوێیان لە ئێران گرت.
Your Comment