محەممەد ڕادمێهر هێرشی هێزەکانی ئەمریکای بۆ سەر گەمییەکی مەدەنی لە ئاوەکانی باشووری ئێران ڕاگەیاند.
وتی: لە میانی چالاکییە شەڕانگێزەکانی ئەمریکییەکان شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورمز و دەریای مەکران، کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک ئاوەکانی پارێزگای میناب بەرکەوت و ئاگری گرت.
قایمقامی میناب ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 15 دەریاوان لەم گەمیەدا هەبوون، لەو ژمارەیەش 10 دەریاوان برینداربوون و بۆ چارەسەری زیاتر گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
هەروەها 5 لە سەرنشینانی ئەم کەشتییە بێسەروشوێن بوون، دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەیان دەستیپێکرد.
جەختی لەوە کردەوە: بەداخەوە لە دوایین ڕاپۆرتی گەیشتوودا، تەرمی یەکێک لە بێسەروشوێنەکان دۆزراوەتەوە و شەهید بووە و هەوڵەکانی دیکە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی دیکە لەلایەن گرووپە جەماوەرییەکان و تیمەکانی گەڕان تا ئێستاش بەردەوامە.
Your Comment