وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دوایین پێشنیاری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، ئەمڕۆ بۆ ناوبژیوانی پاکستانی ڕەوانە کرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە بۆچوون و تێڕوانینەکانی ئێران سەبارەت بە پێشنیازەکانی ئەمریکا دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ئەنجامی کۆتایی نێردراون.
بەپێی ئەو پلانە پێشنیار کراوە، لەم قۆناغەدا گفتوگۆکان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا چڕ دەبێتەوە.
Your Comment