سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەواڵەکان سەبارەت بە بوونی بنکەیەکی نهێنی لە ناوچەیەکی بیابانی لە عێراق ڕاست نین.
نوعمان ڕایگەیاند: ئەوەی یەکێک لەو ڕۆژنامانە لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە هەڵەیە، هەروەها یەکەی زانیاری ئەمنی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێشتر بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوەی وردیان بڵاوکردەوە بۆ باس لەسەر ئەم بابەتە.
پاشان ئاماژەیژبە بەیاننامەی فەرمی یەکەی زانیاری ئەمنی و چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ قەیس ئەلمحەممەداوی جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد کە تێیدا هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بەم بابەتە ڕوون کراوەتەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ڕوونکردنەوە بەسە و هیچ شتێکی نوێ لەم ڕووەوە نییە.
پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، لەنێویاندا بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە: ئیسرائیل ناوەندێکی سەربازی نهێنی لە بیابانی عێراق دامەزراندبوو بۆ پشتیوانیکردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران.
Your Comment