میقداد ئەلخەفاجی، پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە یەکێک لە هۆکارەکان کە ڕێگە نادرێت بە هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆیان لە پشتیوانیکردنی وڵاتدا بگێڕن، بوونی سەربازانی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیانە لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێشتا بەشێک لە بنکە ئەمریکییەکان چۆڵ نەکراون و لایەنی ئەمریکیش زاڵە بەسەر ئاسمانی عێراقدا.
ئەلخەفاجی جەختی لەوە کردەوە: ئەم دەستدرێژییانە توانای بەرگری وڵاتەکەیان لاواز کردووە و دواجار هێزە ئەمنییەکان ناتوانن خۆیان بە سیستەمی بەرگری و دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەیار بکەن.
وتیشی: پێویستە حکومەتی نوێ ڕێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە وڵاتدا.
Your Comment