٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ١٤:٢١
Source: Mehrnews
ترسی جیهان لە پلانێکی مووشەکی و درۆنی ئێران

میدیا ڕۆژئاواییەکان ترسی خۆیان دەربڕیوە لەوەی تاران و تەنانەت ڕووسیا و چینیش بتوانن بە ئەندازیاری پێچەوانەی تاران بۆ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئەمریکی تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی ئەو چەکانە بەدەست بهێنن.

 تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرت و شیکاریی بڵاو کراوی نوێدا باسی لە شرۆڤەیەکی ڕۆژنامە ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەندازیاری پێچەوانەی چەکی ئەمریکی و زایۆنیستی کە لە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە، کردووە .

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: گۆڕانکاری بەرچاو لە سروشتی شەڕی ئەمریکا و ئێران ڕووی داوە، بە جۆرێک کە ئەم ململانێیە چیتر تەنیا لە ململانێی ڕاستەوخۆی سەربازیدا سنووردار نەبووە ۆ بوارە ئاڵۆزترەکان کە تەکنەلۆژیای سەربازی، کەمکردنەوەی تەقەمەنی و گۆڕینی هاوسەنگی خۆپارێزی ناوچەیی لەخۆدەگرن، تێیدایە.

ماڵپەڕی ئینگلیزی ئایپاپەر لە وتارێکدا بە پشتبەستن بە شرۆڤەکارانی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە سەرکەوتنی ئێران لە ئەندازیاری پێچەوانە و پشکنینی چەکی پێشکەوتووی ئەمریکی و ئیسرائیل کە لە ئێران نەتەقیوەتەوە یان کەوتوونەتە خوارەوە، نیشان دەدات.

شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوە کردووە کە تاران لە ئێستادا سەرقاڵی “ئەندازیاری پێچەوانە”ی مووشەکەکانی وەک تۆماهۆک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو-٩ ڕیپەر، مووشەکی جاسم و بۆمبی سەنگەر شکێنی جی بی یو-٥٧ بە مەبەستی فێربوونی چۆنیەتی بەرهەمهێنانیان یان پەرەپێدانی بەدیلەکانی ناوخۆیە.

شرۆڤەکاران پێیان وایە یەکێک لە لایەنە مەترسیدارەکانی ئەو هەوڵانە ئەگەری وەرگرتنی پاڵپشتی تەکنیکی ئێرانە لە لایەن ڕووسیا و چینەوە.

ئەمەش دەتوانێت نهێنییەکانی پەیوەست بە سیستەمی ڕێنماییکردن و جامکردن و خۆدزینەوە لە ڕاداری پیشەسازی سەربازی ئەمریکا بۆ ڕکابەرەکانی ئاشکرا بکات. دان سەباغ، سەرنووسەری بەرگری و ئاسایشی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە وتارێکدا لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی، ئەمریکا بە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی نەگەیشتووە کە بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی تواناکانی ئێران.

سەباغ بە ئاماژەدان بە خەمڵاندنە هەواڵگرییەکان کە هێرشە ئاسمانییە قورسەکان تەنیا بەشێکی کەمیان لە پیشەسازی سەربازی ئێران تێکشکاندووە، لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەی کۆگاکانی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کار دەکەن و ماونەتەوە و توانای هەڕەشەکردنیان لە کەشتیوانی لە گەرووی هورمز هەیە.

لە شیکارییەکی دیکەدا کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، فەواز جۆرج نووسیویەتی ئەو شەڕەی ئیدارەی ترامپ لە دژی ئێران دەستیپێکردووە، "هەڵەیەکی ستراتیژی" بووە، چونکە پاشەکشەی لێکەوتەوە. جۆرجس ئاماژەی بەوەدا کە تاران زیاتر متمانەی بە خۆی و تواناکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا هەیە و سوودی لە توانای خۆی وەرگرتووە بۆ هەڕەشەکردن لە هێڵەکانی کەشتیوانی وزە لە گەرووی هورمز و باب ئەلمەندەب، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری پێبەخشیوە لە دەرەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha