٢٨ نیسان ٢٠٢٦ - ١٤:٢٢
Source: Mehrnews
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بارمتەی نوێی ئێرانە

میدیایەکی ئەمریکی سەبارەت بە شکستی ستراتیژی واشنتۆن لە تاران و بێتوانایی کۆشکی سپی لە سەپاندنی گوشار بەسەر کۆماری ئیسلامیدا نووسی: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بارمتەی نوێی ئێرانە.

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە چەقبەستوویی ستراتژیکی واشنتۆن لە شەڕی دژی ئێران نووسی: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئێستا لە دۆخێکدا گیرۆدەی بژاردە سنووردارەکانە کە هەر ڕێگایەک بگرێتە بەر (چ پەرەسەندنی شەڕەکە بێت یان پاشەکشەکردن) تێچووی زۆری هەیە.

لە هەلومەرجێکدا کە ئەمریکا لە بواری کردەوەی سەربازی دژی ئێران شکستی هێناوە و ئیدارەی ترامپ لە لێواری هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسدایە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی: ئەم قەیرانە بۆتە چەقبەستوویەکی مەترسیدار بۆ ترامپ کە دەربازبوون لێی ئاسان نییە.

کارناسان پێیان وایە کە ترامپ بە بێ ئاگاداری و لەژێر کاریگەری ئەو زانیارییە ناڕاستەی کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە پێی دراوە، چووەتە نێو شەڕی دژ بە ئێران.

لەکاتێکدا ترامپ لەسەرەتای شەڕی دژی ئێران داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی کۆماری ئیسلامیی دەکرد، ئێستا بە کردەوە لە زۆربەی داواکارییەکانی پاشەکشێ کردووە و لابردنی گەرووی هورمز لەژێر دەسەڵاتی تاران بووەتە یەکمایەتی بۆی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha