٢٠ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:١٩
Source: Mehrnews
ناوەندی خاتەمولئەنبیا هۆکاری ئۆپراسیۆنی توند بۆ وڵامدانەوەی ئەمریکای ڕاگەیاند

وتەبێژی مەڵبەندی ناوەندی خاتەمولئەنبیا (د.خ) ڕایگەیاند: بە هۆی ئامادەبوونی بەشێک لە بنەماڵەی فەرمانبەرانی ناو کەشتییە بازرگانییە ئێرانییەکان، ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی دەستدرێژی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییە ئێرانییەکان سنووردار بوو بە مەبەستی پاراستنی گیان و ئاسایشیان.

 وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا (د.خ) ڕایگەیاند: پاش دەستدرێژی ڕواڵەتی کۆماندۆەکانی هێزی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر کەشتی بازرگانی ئێران لە ئاوەکانی دەریای عومان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە بوون بۆ مامەڵەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێزە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا. بەڵام بەهۆی بوونی هەندێک خێزانی ستافی ئەو کەشتیە ئێرانیە، بە مەبەستی پاراستنی گیان و ئاسایشی ئەو بنەماڵە ئێرانیە وڵامەکەمان سنووردار بوو چوونکوو لە هەر ساتێکدا لە مەترسیدا بوون.

ناوبراو زیادی کرد: بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئێستا، دوای دەستەبەرکردنی سەلامەتی بنەماڵە و تیمی ئەو کەشتییەی کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی کراوەتە سەر، هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێرانی ئیسلامی هەنگاوی پێویست لە دژی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دەگرنەبەر.

Your Comment

You are replying to: .
captcha