محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە تویتێکدا سەبارەت بە وردەکاریی وردی دانوستانەکان نووسی
1- سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی یەک کاتژمێردا حەوت پاگەندەی کرد کە هەموویان درۆن.
2- بەم درۆیانە شەڕیان نەبردەوە و بەدڵنیاییەوە لە دانوستانەکاندا ناگەنە هیچ ئەنجامێک.
3- لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە، گەرووی هورمز بە کراوەیی نامێنێتەوە.
4- ترانزێت لە ڕێگەی گەرووەوە بە "رێگای دیاریکراو" و بە "مۆڵەتی ئێران" ئەنجام دەدرێت.
5- مەیدان دیاری دەکات کە ئایا گەروو کراوەیە یان داخراوە نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
٦- شەڕی میدیایی و ئەندازیاریی ڕای گشتی بەشێکی گرنگی شەڕە و میللەتی ئێرانیش ناچێتە ژێر کاریگەری ئەو فێڵانە.
7- خوێندنەوەی هەواڵی ڕاستەقینە و دروستی دانوستانەکان لە دیمانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بخوێننەوە.
Your Comment