٤ نیسان ٢٠٢٦ - ٢٢:٤٦
Source: Mehrnews
ڕۆژی ڕەشی ترامپ؛ ئاسمانی ئێران جێگای تۆ نیە گەمژە

چاوخشاندنێک بەو خەسار و زیانانەی کە ئەمریکییەکان لە ڕۆژی هەینیدا تووشی بوون نیشانەی گورزیکی کوشندەیە کە ێران لێی داون.

 دوێنێ هەینی کە ٣٥هەمین ڕۆژی شەڕە، ڕەنگە لە ڕوانگەی شەڕەوە بۆ ئەمریکا سەختترین ڕۆژی شەڕ بووبێت. ئەمریکییەکان لە ڕۆژانی پێشوودا ژمارەیەکی کەمی قوربانی و زیانیان بەرکەوتبوو، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک جیاواز بوو. فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-15E لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە لە باشووری ڕۆژئاوای ئیران خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکەیەکی هێرشبەری جۆری A-10 "Warthog" لە کەنداوی فارس لە نزیک گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە و دواجار لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی فڕۆکەوانانی فڕۆکە جەنگییەکەی F-15E کە کەوتبووە خوارەوە، کۆپتەرێکی بلاک هۆک کەوتە خوارەوە.

هەروەها بەشێک له میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوه که زیاتر له باڵەفرێکی ستدرێژکارەکانی ئەو وڵاته کراونەته ئامانج. میدیا ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تا ئێستا یەکێک لە ئەندامانی تیمی فڕۆکە جەنگییەکە کە لە خاکی ئێران کەوتووەتە خوارەوە، ڕزگار کراوە و گەڕێندراوەتەوە. ئەگەر ڕاستیش بێت، ئەمە مانای ئەوەیە کە هێشتا کەسی دووەم نەدۆزراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

بێگومان گرتنی ئەو فڕۆکەوانە شەڕکەرە ئەمریکییە دەتوانێت دەستکەوتێکی سەربازیی گەورە و درەوشاوە بێت، بەڵام ئەمە بابەتی گرنگی دواترە و پرسەکانی ئەمڕۆش خاڵی گرنگتر و سەرەکیتر لەخۆدەگرن.

ڕۆژی ڕەشی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئاسمانەکانی ئێراندا، نزیکەی ڕۆژێک دوای وتارە تایبەتەکەی ترەمپ سەبارەت بە شەڕی بەردەوام ڕوویدا. لەم وتارەدا کە نزیکەی ٢٠ خولەکی خایاند، ترامپ تا توانی درۆی کرد و شانازی کرد. باسی لە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە و دەسەڵاتی بێ مشتومڕ و درەوشاوەیی باوەڕپێنەکراوی سوپای ئەمریکا کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیتر شتێک بە ناوی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی لە ئێراندا نەماوە و ئەمریکا لەناوی بردوون.
لە وتارێکدا کە پێش ڕووداوەکانی ئەمڕۆ نووسی و بڵاوکرایەوە، فرێد کاپلان ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریکی سەبارەت بەو وتارە وتی: “کۆشکی سپی پێشتر وەک ‘وتاری گەورە’ ڕایگەیاندبوو، بەڵام وتارەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کە زۆرترین بینەری هەبوو – ئەوەی ناوی لێنا ‘نوێکردنەوەیەک لەسەر ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە سوپای ئەمریکا لە ئێراندا بەدەستیهێناوە’ – ‘هیچ’یەکی گەورە بوو . ئەوەندە بێ ئومێد و بێدەسەڵات بوو، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە پردێکی شار لە کەرەج دەتەقێنێتەوە و ئاماژەیەک دەکات وەک ئەوەی هۆڕنی زەبەلاحێکی شکاندبێت! بە دڵنیاییەوە دوای ڕووداوەکانی ئەمڕۆ زیاتر لە پێشوو دیارە. لایەنێکی دیکەی بەرچاوی ئەم ڕووداوە، کە بێگومان لەلایەن چاودێرانی دوژمنەوە سرنج دەدرێت ، کاردانەوەی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە بوو. ئەوان بە چەکی سادە و تاکەکەسی خۆیان تەقەیان لە فڕۆکەکانی دوژمن دەکرد کە بۆ ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن هاتبوون. ڕەنگە ئەم تەقە جەماوەرییانە لە ڕووی ئۆپەراسیۆن و سەربازییەوە بێکاریگەر بوون و هیچ مەترسییەکیان لەسەر باڵندە داگیرکەرەکان نەبووبێت، بەڵام پەیامێکی زۆر گرنگ و ڕوون دەنێرن؛ هەستێکی بەهێزی یەکێتی و ڕۆحی شەڕانگێزی تەنانەت لە دوورترین ناوچەکانی وڵاتیشدا نیشان دەدەن. ئەم ڕۆحە بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات کە چ دۆزەخێک چاوەڕێی سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دەکات ئەگەر دوژمن ئەوەندە گەمژە بێت کە هێرشی زەمینی ئەنجام بدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha