١١ ئازار ٢٠٢٦ - ١٦:٠٠
Source: Mehrnews
کارناسێکی تورکیا: هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی ئێران دۆڕانی ئیمپریالیزم

کارناسێکی تورکیایی وێڕای ئاماژە بە بەرخۆدان و خۆڕاگریی نیزام و خەڵکی ئێران لە شەڕی داسەپاوەی هەنووکەدا، جەختی کرد: ئامادەبوونی مەیدانیی خەڵکی و ناساندنی ڕێبەری سێهەم، گورزی ئێران بوو لە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم.

حەسەن ئاراکاس، کارناس و شرۆڤەکاری سیاسیی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی ابنا، هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی لە دوای شەهیدکرانی دڵتەزێنی شەهید ئایەتوڵڵا خامنەیی بە تاقیکارییەکی دژوار بۆ هەموو موسڵمانان زانی و ڕایگەیاند: ئامادەبوونی مەیدانیی خەڵکی و ناساندنی ڕێبەری سێهەمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئاڵاهەڵگری نوێی ڕێبازی شەهید ئایەتوڵڵا خامنەیی، گورزی ئێران بوو لە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم.
ناوبراو هێرشی دڕدانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕێبەرانی ئایینی، سەربازی و سیاسیی لە پەنای هێرش بۆ قوتابخانەی کچانەی مینابی بە بەشێک لە پڕۆژەی "شۆک و تۆقاندن"ی سیستەمی داگیرکاری جیهانی زانی و ڕاشیگەیاند: ئەو هەڵمەتانە بۆ ناچارکردنی ئێران لەپێناو مل‌دانەواندن بۆ سیستەمی داسەپاوەی تەسلیمی یەکجاری، گۆڕینی ڕژیم و دامەزراندنی ئێرانێکی هاوئاراستەی بەرەی ئەمریکایی-زایۆنی ئەنجام دەدرێت و تلاڤیڤ و واشنتۆن پێیان وابوو بە پشتبستن بە هێزی ئاسمانیی پێشکەوتە و هێرشی سایبێری دەتوانن لە 48 کاتژمێردا هێلی بەرگریی ئێران تێک بشکێنن و لە چەند ڕۆژدا وڵات لەباری سیاسییەوە فەلەج بکەن، بەڵام واقیعە مەیدانییەکان لە ڕۆژی دەهەمی شەڕدا نیشانی دا کە ئەوە بۆچوونانە بەشێکن لە کوێریی ستراتژیکیی دوژمنان هەمبەر بە ڕاستەییەکانی مەیدانی.
حەسەن ئاراکاس هەروەها ئاماژەی بە شارە مووشەکییە ژێرزەمینییەکان و پێکهاتەی نایەکسانی فەرماندەیی و ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی تۆڵەگەرانەی ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژی سەرەتای ئەو شەڕە کرد و جەختی کرد: هەڵمەتێک کە بڕیار بوو ئێران فەلەج بکات، هەمبەر بە دوکتۆریەنی بەرگریی ئێران کە چەندین دەیەیە ئامادەکاری بۆ دەکرێ، تووشی بەربەستێکی ستراتژیکی هاتووە.
ئەو کارناسە تورکە جەختیشی کرد: بوردومانەکانی دوژمن ناتوانێ ئیمامی خەڵکی ئێران بە سەرکەوتن و شەهیدبوون تێک بشکێنێت و خەڵکی ئێران بە تەڤڵبوون و پشتبەستن بە دەوڵەت و ڕێبەری نوێیان، بە دەنگێکی بەرز بە دەستدرێژکارانیان ڕاگەیاند کە "ئێمە لێرەین و ناڕۆین."

Your Comment

You are replying to: .
captcha