٧ ئازار ٢٠٢٦ - ١٤:٥٥
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: دوژمن لە خەودا ببینێ ئێمە بێ مەرج تەسلیم ببین

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمن دەبێ لە خەودا ببینێ ئێمە بی مەرج خۆمان بەدەستەوە بدەین، ڕایگەیاند: ئەوەی ئێمە پایبەندین پێی یاسای نێودەوڵەتی و چوارچێوەی مرۆڤی و بنەماییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دوژمنەکان پارێزیان لەوە نییە کە ناوەندە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان بکەنە ئامانج، پێویستە سپاسی خەڵکی ئێران بکەین کە سەرەرای هەموو دژوارییەکان شەوانە دێنە مەیدان.

پزشکیان زیادی کرد: باوڕمان وایە کە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان دەبێ ئەمڕۆ هەموومان دەست لە دەستی یەکتر بنین و بەرگری لە ئاو و خاکی خۆمان بکەین تا ئێرانمان لەم قەیرانە سەربەرز بێتە دەرەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ناوچەکە کرد و وتی: ئێمە نامانەوێت دەستدریژی بکەینە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیوادارین بە ئاشتی و ئاسایشی پاوەجێ بژین.
ئەوەشی وت کە ئێمە لە ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی ئێراندا بڕیارماندا چی دیکە هێرش نەکەینە سەر وڵاتانی ناوچەکە مەگەین ئەوەی کە لەو وڵاتانەوە هێرشمان بکرێتە سەر.

Your Comment

You are replying to: .
captcha