٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٠٨
Source: Mehrnews
فەرماندەی پۆلیسی ئێران: دەستبەسەر کردنی سەرکردەکانی ئاژاوەچییەکان دەستیپێکردووە

سەرۆکی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: لە دوو شەوی ڕابردوودا دەستگیرکردنی بە ئامانجی ئەو سەرکردانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوەکانی سەر شەقامەکاندا خەڵکیا هان دەدا بۆ ئاژاوەگێڕی دەستی پێکردووە.

 سەردار ئەحمەدرەزا ڕادان، سەرۆکی پۆلیسی ئێران، بە ئاماژەدان بە ڕەوتی پێکهێنانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە ڕایگەیاند: سەرەتا ئەو پرسەی کە وروژێنرا، ناڕەزایەتییەکی ئابووری بوو لە لایەن بازرگانەکان کە داواکاری و ناڕەزایەتی ڕەوایان هەبوو سەبارەت بە هەڵاوسانی ئابووری، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی دواترەوە ئەم ناڕەزایەتیانە لە ڕێڕەوی ڕەسەنی خۆی لایاندا و بوون بە گردبوونەوەی شەقام و... ناڕەزایەتی دەربڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد: دواتر بەشێک لە تاک و بزووتنەوەکان، بە خراپ بەکارهێنانی کەشی دروستکراو، هەوڵیاندا بە هاندانی خەڵک و سەرکردایەتیکردنی ناڕەزایەتییەکان، نائەمنی دروست بکەن.

سەردار ڕادان جەختی لەسەر کردەوەی یەکلاکەرەوەی پۆلیس لە دژی ڕێکخەرانی نائارامییەکان کردەوە: دەستگیرکردنی بە ئامانجی ئەو سەرکردانەی کە خەریکی هاندانی خەڵک بوون، چ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی و چ لە شوێنی کۆبوونەوەکان، لە دوو شەوی ڕابردوودا لە کارنامەی پۆلیسدا بووە.

سەرۆکی پۆلیسی وڵات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژمارەیەک لەو کەسانە ناسێنراون و دەستگیرکراون، هەندێکیان لە دانپێدانانەکانیاندا ڕایانگەیاندووە کە لە بەرامبەر کارەکانیاندا دۆلاریان لە دەرەوە وەرگرتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha