بەرەی ڕیفۆڕمخوازی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە هەندێک ڕووداوی ئەمدواییە، وێڕای داکۆکی لە مافی بنەمایی و حاشاهەڵنەگری ناڕەزایەتیدەربڕین وەک مافێکی شارۆمەندی و نرخاندنی هەڵویستی دەوڵەت هەمبەر بە دووری و لە توندوتیژی و جەخت لە گوێدان بە دەنگی ناڕازییان، ڕایگەیاند: بەرەی ڕیفۆڕمخواز ئەم هەڵوێستە بە هەنگاوێکی ئیجابی و هەر چەند کەم، لە بواری سازدانەوەی متمانەی گشتی هەڵدەسەنگێنێت.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بەرەی ڕیفۆڕمخواز ڕاشکاوانە و بێ ئاڵۆزی، هەر جۆرە دەستێوەردان، هەڕەشە یان کەڵکئاوەژوویی دەوڵەتان و ڕەوتە دەرەوەییەکان لە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران بە توندی ئیدانە دەکات؛ چونکە ئەو دەستێوەردانە نە بۆ دڵسۆزیی خەڵکی، بەڵکوو لە پێناو بەرژەوەندی و ئامانجە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێ و ڕاستەوخۆ کاکڵەی مەدەنی و ڕوخساری دژە توندوتیژیی ناڕەزایەتییەکان دەخەوشێنێ و تێچووەکان دەباتە سەر.
بەرەی ڕیفۆڕمخواز جەختیشی کرد کە ناڕەزایەتییەکان کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران ئاخێزگەیەکی تەواو ناوخۆیی هەیە و تەنیا لە ڕێگەی ڕێگەچارەی خۆجێی، ئاشتیوایی و مەدەنییەوە دەبێ پەیجۆری بکرێت و وەڵام بدرێتەوە.
Your Comment