٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٠٤
Source: Mehrnews
لێدونی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە ئاژاوەچییەکان

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان وتی: بە هاوکاری خەڵک  ئاژاوەگێڕەکان لە شوێنی خۆیان دادەنێن، ئێرانییەکانیش بە ڕەفتاری شۆڕشگێڕانەی خۆیان لە دەمی ئەو کەسانە دەدەن کە بە ئەدەبەوە قسە لەگەڵ ئەم میللەتە ناکەن.

 سەردار عەبدوڵڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی پۆلیسی ئێران وتی: سەرنجی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەسەر دروستکردنی ئاژاوەگێڕانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی شەڕی نەرم بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی شەڕی سەپێنراوی ١٢ ڕۆژە.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: کاتێک ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی نائومێد بوون و تووشی شکستێکی گەورە بوون لە لەشکرکێشی بێ ئاکام لە شەڕی سەپێنراوی ١٢ ڕۆژەدا، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی شەڕی نەرم و گوشاری ئابووری بۆ دروستکردنی نائەمنی و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتدا بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکەیان، پلانێکیان خستە بەرنامەی کارەوە.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: کاتێک ژمارەیەک بازرگان و کاسبکڵری بازاڕ ناڕەزایەتیان بە حەق و ڕەوا دەربڕی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و باشترکردنی بازرگانی، دوژمن بەپەلە و بە جۆش و خرۆشەوە کەسی تێکدەری ڕاهێنراوی هێنا بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵک و دروستکردنی پشێوی.

سەردار مووسەوی ڕایگەیاند: بەڵام خۆشبەختانە نەتەوەی هۆشیاری دوژمن بە خێرایی ڕیزەکانی خۆی لە ئاژاوەگێڕ و تێکدەران جیاکردەوە. سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردەوە: بە هاوکاری خەڵک ئاژاوەگێڕەکان لە شوێنی خۆیان دادەنرێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha