٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٠٨
Source: Mehrnews
کێشەی نێوان کورد و دیمەشق لەسەر فیدراڵیزم یان ئاوێتە بوون

چوونە ڕیزی حکومەتی کاتی سووریا بە هاوپەیمانی دژی داعس، هاوکات بەرچاوگەیەکی نوێی لە هاوکاری سەربازی دیمەشق و واشنتۆنی پێک هێناوە، بەڵام ڕێگای ئاشتی لەگەڵ هاوپەیمانی کۆنی ئەمریکا واتا هەسەدە هێشتا ئاڵۆز و ناڕوونە.

بە چوونە ڕیزی سووریا بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، پێوەندی حکومەتی دیمەشق لەگەڵ هەسەدە چووەتە نێو قۆناقغێکی هەستیار و ناڕوونەوە. حکومەتی کاتی سووریا بە ڕێبەری ئەحمەد شەرع، دوای دیداری گەەرمی 10ی نۆڤەمبەر لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سووریا بووە نەوەدەمین ئەندامی ئەو هاوپەیمانیە؛ هەوڵێک کە دەتوانێت ڕێگای هاوکاری سەربازی بەربڵاوتر لە نێوان واشنتۆن و دیمەشق هەموار بکات، بەڵام هاوکات گرێیە کۆنەکانی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزە کوردیەکان ئاشکراتر دەکاتەوە.

ئامانجی سێ لایەنەی دیمەسق لە ڕێگای نزیک بوونەوە بە واشنتۆن

جاشوا لندیس، بەرپرسی ناوەندی خوێندنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە زانکۆی ئۆکلاهاما، ئەو سەفەرەی هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراو بە سێ ئامانجەوە وەسف دەکات:
 

هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ناسراو بە سێزار

ڕاکێشانی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی دزەی ئیسرائیل لە خاکی سووریا

و ڕازی کردنی واشنتۆن بۆ وەلانانی هەسەدە وەکوو هاوبەشی سەرەکی دژی داعش.

بە وتەی ناوبراو، شەرع هیوادارە واشنتۆن، گوشار بخاتەە سەر هێزە کوردەکان بۆ ئاوێتە بوون لە ئەرتەشی سووریا ئەو جۆرەی کە دیمەشق دڵی دەخوازێت؛ چونکوو کۆنترۆڵی دووبارەی کێڵگە نەوتی و گازیەکانی کوردستانی سووریا، بۆ بەرنامەی بووژانەوە ئابووری دیمەشق زۆر گرینگە.

هاوکاری ئەمنیەتی

ئەگەرچی سووریا لە ساڵانی ڕابردوو لاینکەم پێنج ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزمی لەگەڵ ئەرتەشی ئەمریکا ئەنجام داوە، بەڵام ئەو هاوکاریانە سنووردار بووە. لەندیس دەڵیت فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەەشی ئەمریکا هێستا متمانەی بە دیمەشق نییە و کات پێویستە تا پێکهاتەی نوێی ئەرتەشی سووریا پەروەردە بکرێت و پێوەندی مەیدانی پێک بێت.

لەە بەرانبەردا، هەسەدە زیاتر لە دە ساڵ لە پاڵ ئەمریکا لە دژی داعش شەڕی کردووە و بە پێشکەش کردنی 11 هەزار کوژراو، ڕۆڵی دیاری کەری لە شکستی خەلافەتی داعش هەبووە.

بەڵام ئەو پێشینە، لە ئاڵۆزی ئێستا کەم ناکاتەوە، هێرشی 19ی نۆڤەمبەر لە دەڤەری ڕەقە کە دیمەشق داویەتە پاڵ هەسەدە، جارێکی دیکە ئاستی بێ متمانەیی نێوان دوو لایەنەکەی بەرچاو کردەوە. هەسەدە دەڵیت ئامانجی ئەوان ئەو شوێنانە بووە کە داعش لێی بۆ هێرشی درۆنی کەڵکی وەردەگرت.

لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووریش هێزەکانی سەر بە حکومەت لەگەڵ هەسەدە پێک هەڵپرژاون، لەندیس ئەو ڕووداوانە نیشانەی ئاستی کارەساتی بێ متمانەیی نێوان دوو لایەنەکە وەسف دەکات.

کێشە لەسەر ئاوێتە بوون

سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی بنەمایی لەسەر ئاوێتە بوونی هەسەدە لە ئەرتەەشی نوێ، وردەکانیەکان جێگای کێشەن.

دیمەشق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوی هەسەدە و چوونی سەربازەکان بە شێوەی تاک جەخت دەکات.

هەسەدەە دەیەوێت پێکهاتەی یەکینەکانی لەوانە یەکینەی ژنانی بپارێزرێت و بهەەندێک فەرماندەی لە پێلهاتەی نوێ پۆست وەربگرن.

هاوکێشەی گەورەتر: لامەرکەزی لە بەرانبەر مەرکەزیەت

پرسی سەرەکی، تەنیا ئاوێتە بوونی ئەمنیەتی نییە؛ بەڵکوو داهاتووی پێکهاتەی سیاسی سووریایە.

هەسەدە و ڕێبەرەکەی واتا مەزڵۆم کۆبانێ خوازیاری حکومەتی لامەرکەزی و دەستەبەر کردنی مافی کەمینەکانە.

شەرع بە شێوەی قایم لەسەر پێکهاتەی تەواو ناوەندی جەخت دەکات.

لەندیس دەڵیت کوردەکان ئەزموونی تاڵیان لە تێکهەڵچوونی هێزەکانی سووریا لە شەڕی ناوخۆیی هەیە و متمانەیان بە بەڵینەکانی لایەنی شەرع نییە.

ڕۆڵی ناوبژیوانی هەرێمی کوردستان

تورکیا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر هەسەدە تەڤلی حکومەتی دیمەشق نەبێت، ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات. بەم حاڵەوە مەزڵۆم کۆبانێ لە لێدوانی شەشەمین مەکۆی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە دهۆک، هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی گرت و داوای گفتوگۆی لەگەڵ ئەنقەرە کرد؛ هەرچەندە نوێنەرانی ئاکەپە لە کاتی لێدوانەکەی ناوبراودا هۆڵەکەیان بەجێ هێشت. سەرەڕای ئەوە، بوونی کۆبانێ لە دهۆک نیشانەیەک لە ئەگەری ڕۆڵگێڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوبژیوانە. ویلگنبۆرگ دەڵیت هەرێم پێوەندی نزیکی لەگەڵ تورکیا هەیە و سەرەڕای مەودای تا ڕادەیەک زۆر بە دیمەشقەوە، کەناڵی پێوەندی لەگەڵ ئەوان پاراستووە. داوەتی بەرپرسانی سووریا بۆ کۆبوونەوەی دهۆک و هەولێر و دیداری نەچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی سووریا، ئەو ئەگەرە تۆکمە دەکاتەوە.

محەمەد ساڵئ لێکۆڵەری باڵای دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوە، پێی وایە هەرێم لە پاڵ ئەمریکا لە شوێنگە و پێگەیەکی تایبەت بۆ ناوبژیوانیدایە؛ چونکوو هەم لەلای ئەنەرە و هەم لای کوردی سووریا جێگای متمانەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha