١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٠
Source: Mehrnews
گرووپی حەوت داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات

حەوت وڵاتی گەورەی پیشەیی جیهان ناسراو بە جی 7 لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکایان کرد.

حەوت وڵاتی پیشەیی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا و بە بێ ئاماژە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بێ بەڵێنی ترۆئیکای ئەورووپی، بە هێنانە ئارای داواکاریەک ڕایگەیاند کە داوا لە ئێران دەکەین بەڵێنەکانی خۆی بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها بە پێی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی بە شێوەی تەواو جێبەجێ بکات.

لە ئەو بەیاننامەدا بە بێ ئاماژە بە هاوکاری سازێنەری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندە کراوە کە تاران ئەبێ هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانس دەست پێبکاتەەوە و بەستێنی پشکنینی هەموو دامەزراوە و مادە ئەتۆمیەکان خۆش بکات.

هەروەها داوا لە ئێران کراوە بە پاڵپشتی سێ وڵاتی ئەورووپی (بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا) دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha