گرووپی نێودەوڵەتی : ئەمریکا لە ساڵی 2007 ەوە تا ئێستا بە ڕێکخستنی ناوەندەی پەروەردەیی نادەوڵەتی جیاواز و بەڕێوەبردنی بەرنامەی پەروەردەیی و فێربوون لە بواری جیاواز لە عێراق بەدوای ئەوە بووە تا دزەی نەرمی خۆی لە ئەو وڵاتە زیاد بکاتەوە. یەکێک لە ئەو بەرنامەگەلە (ئایلەپ)ە.
بەرنامەی ئایلەپ چییە؟
ئایلەپ یان بەرنامەی گۆڕینەوەی چالاکانی گەنجی عێراقی، بەرنامەیەکی پەروەردەیی فەرهەنگیە کە هەلێکی سەفەری یەک مانگە بۆ سەفەر بە ئەمریکا دەخاتە بەردەستی خوێندکاران و قوتابیانی عێراقیەوە. ئەو بەرنامە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پاڵپشتی مادی و مەعنەوی دەکرێت و تا ئێستا بۆ زیاتر لە 3000 کەس جێبەجێ کراوە. ئامانجەکانی ئەو بەرنامە بریتیە لە:
ناوەرۆکی بەرنامەی ئایلەپ
ناوەرۆکی بەرنامەی ئایلەپ دەکرێتە سێ بەش پێش سەفەر بۆ ئەمریکا، ناوخۆی ئەمریکا و دوای سەفەرەکەوە:
پێش چوون بۆ ئەمریکا
ئەو بەشە بۆ خۆی دەبێتە دوو بەشەوە، بریتی لە ئاشنا بوونەوە و تێپەڕاندنی چوار هەفتە وانەی ئۆنلاین کە لە بواری کۆمەڵگا، پرس ناسی ، چاوەڕوانی لە بەرنامەی، چارەسەری پرس و هەندێک پرسی دیکە شی دەکرێتەوە.
لە ئەمریکا
لە ئەم بەشەدا کە چوار هەفتەیە خوێندکاران بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ فەرهەنگی ئەمریکا ئاشنا دەکرێنەوە. هەفتەی یەکەم کاریگەیەکی پەروەردەیی 7 ڕۆژە بەڕێوە دەچێت و تێیدا بەشداربووان لەگەڵ قوتابیان و خوێندکارانی هاوتەمەنی ئەمریکی خۆیان ژیان دەکەن. لە هەفتەی دووهەم و سێهەمدا بەشداربووان دەچنە یەکێک لە زانکۆکان یان یەک هەفتە دەبنە میوانی بنەماڵە ئەمریکییەکان و لەوێ لە بواری جیاواز پەروەردە دەکرێن بۆ نموونە: چارەسەر کێشە، چێ کردنی بەلەم، بڵاو کردنەوەی فیلم و گفتوگۆی گرووپی. هەفتەی چوارەمیش کە 7 ڕۆژ دەخایێنێت لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت و بە شێوەی گرووپی بە گفتوگۆ بەسەری دەبەن.
دوای سەفەر بۆ ئەمریکا
دوای گەڕانەوەی ئەو کەسانە لە ئەمریکا ، دووبارە دوو هەفتە وانەی ئۆنلاین لەسەر پرسی لێکدانەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە پڕۆژەی بەشداربووان لە عێراق بەڕێوە دەچێت و لە کۆتاییدا کۆنفڕانسێکی کۆتایی خوێندن، لە شەش مانگی دواتریدا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و تێیدا خوێندکاران و قوتابیان پڕۆژەکانی خۆیان کۆتایی دەهێنن.
دەرەنجام
بەرنامەکانی ئایلەپ زیاتر لە ئەوەی کە لێزانی بێت لایەنی فەرهەنگی هەیە. ئەگەری دانانی کاریگەری لە ئەو تەمەنە هەستیارە زۆر زیاترە و هەر وەک باس کرا خوێندکاران یان لە زانکۆ یان لە بنەماڵە ئەمریکییەکان ژیان دەکەن و قوتابیانیش کە لەگەڵ بنەماڵە ئەمریکییەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە ژیان بەسەر دەبەن و لە ئەو ماوەیەدا خۆ بەس لەسەر بەرنامەی تایبەت و فێر بوونی بوارێکی لێزانی کار ناکەن و بەرنامەگەلێک وەکوو سەمای بەکۆمەڵ، سەردانی کەنیسە و هێنانی مامۆستای ترەنس و حاڵەتی هاوشێوە یەکێک لە سەرەکی ترین پلانەکانی ئەو بەرنامەیەیە.
ئەمریکا ئامانجی لە ئەو بەرنامە پەروەردەیی-فەرهەنگیە ڕاهێنان و پەروەردەی نەوەیەکە کە لەسەر بنەمای بیرۆکە و بایەخەکانی ئەمریکا گەشەی کردووە و هەر لە خۆوە بەرژەوەندیەکانی ئەوان شوێنگیری دەکەن و بەم شێوەیەک بیرۆکەی بەرخۆدان و ئیسلام لە عێراق پەراوێز دەخرێت و شیعە لە ئەو وڵاتە لە واتا سەرەکیەی خۆی دوور دەکەوێتەوە و دەرەنجامەکەشی دەبێتە پەراوێز خستنی شیعەی دژە ئەمریکی، زاڵ بوونی تەواو و ناڕاستەوخۆی ئەمریکا بەسەر ئابوور و سەرچاوە سروشتیەکانی عێراق، هاتنە سەر کاری کەسانێک بە پشتیوانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکان و بوونی ئەو وڵاتە بە شوێنێک بۆ هەڕەشە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
Your Comment