بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەکەکە لە ڕەوتی ڕاگەیاندنی هەوڵی پەکەکە بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی لە خاکی تورکیا وتی: ڕەوتی ئاشتی تا ئێستا بەس بە هەنگاوی تاک لایەنە لەلایەن بزووتنەوەی ئازادی کورستانەوە چووەتە پێشەوە. دوای چەندین دەیە شەڕ، بەتایبەتی شەڕی چەکداری لەگەڵ حکومەتی تورکیا، ڕێبەری ئێمە داوای لێمان کرد تا سترتایژی نوێ لەسەر بنەمایی سیاسەتی دیمۆکراتیک بگرینە بەر و لە شێوەی نەریتی شەڕی سەربازی دەست هەڵبگرین تا ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بکرێتەوە.
ناوبراو لە گفتوگۆیەدا زیادی کرد کە هەنگاوە هەڵگیراوەکان تا ئەمڕۆ بریتی بووە لە ئاگربڕی تاک لایەنە، هەڵوەشانەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پێشووی پەکەکە و سووتاندنی چەکەکان لە بەرچاوی جیهانەوە. بە وتەی ناوبراو، ئەو هەوڵانە نمانەی ڕاستی و جیدی بوونی ئێمە لە گۆڕانی ڕێگای لە شەڕی چەکدارانەوە تا کاری دیمۆکراتیک.
ڕەخنە لە بێدەنگی تورکیا
زەگرۆس هیوا جەختی کرد کە تورکیا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاشتی ئەنجام نەادوە. بە وتەی ناوبراو عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی ئەو ڕەوتەی قبووڵ کردووە، بەڵام حکومەتی تورکیا هێشتا دۆخی پێویستی بۆ ژیانی ئازاد، کاری ئازد و ئاسایشی پێویست بۆ پێش خستنی ئەو ڕەوتە نەهێناوەتە ئاراوە. ناوبراو 27 ساڵە کە لە زیندانە. بە وتەی ناوبراو، گەڕاندنەویە مافی سەرەتایی ئۆجالان، وەکوو دیدار لەگەڵ پارێزەران، ناتوانێت هەنگاو یان خاڵیک لەلایەن حکومەتەوە بێتە ئەژمار، بەڵکوو ئەوە مافی ئاسایی زیندایەکی سیاسییە بە پێی دەستووری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
پەرلەمانی تورکیا کات بەفیڕۆ دەدات
لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا پێکهێنانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمان دەتوانێت نیشانەیەکی ئەرێنی وەسف بکرێت، زەگرۆس هیوا وتی: ئەو کۆمیسیۆنە ئەگەر ڕاستبێژ بوایە، ئەبێ یەکەم هەنگاوی دیدار لەگەڵ ئۆجالان بوایە. بەڵام ئەوان هێشتا سەبارەت بە ئەو دیدارە گومانیان هەیە و تەنیا کات بەفێرە دەدەن. درێژەی دا: تا کاتێک کە دوولایەنەکە وەکوو ئەکتەری یەکسان گفتوگۆ نەکەن، ناتوانێت باس لە دانوستان بکرێت.
درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی
وتەبێژی کەجەکە وتی لە حاڵێکدا کە بزووتنەوەی کوردی هەنگاوی کردەیی لە ڕێگای ئاشتی هەڵێناوە، ئەرتەشی تورکیا هێشتا مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەروو سنووری لە دژی کورد لە عێراق و سووریا درێژ دەکاتەوە. ناوبراو وتی: ئەگەر حکومەت ڕاستبێژ بوایە، بۆچی هەموو ساڵێک ئیزنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی سووریا و عێراق دەکاتەوە؟
هیوا بە ئاشتی؛ گۆڕان لە جۆری بەرەنگار بوونەوە
لە وەڵام بە ئەوەی کە ئایا هێشتا هیواتان هەیە بە سەرکەوتنی ڕەوتی ئاشتی وتی: ئێمە بزووتنەوەیەکی ئازادی بەخشین و ئازای بە بێ بەرەنگار بوونەوەی نایێتە دی. بەڵام شێوەی ئەو شەڕە گۆڕدراوە. ئێستا لە چوارچێوەی پارادایمی ڕێبەری ئێمە، واتا دیمۆکراسی، ئازادی ژنان و ناوچەگەرایی، ڕێگایەکی نوێمان گرتووەتە پێش. شەڕی ئێمە کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو شێوەکەی گۆڕدراوە.
زەگرۆس هیوا لە کۆتاییدا وتی: ئێمە بڕوامان بە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی هەیە و تا دوا چرکە لە ڕێگای ئاشتی و دیمۆکراسی ناکشێینەوە. ئاشتی ۆ ئێمە تاکتیک نییە بەڵکوو ستراتیژی مێژووییە.
Your Comment