٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٠
Source: Mehrnews
1200 هاووڵاتی کوردی عەفرین چوونەتە ڕیزی هێزەکانی شەرع

لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی کاتی سووریا بۆ وەرگرتنی هێز لە نێو پێکهاتە و کۆمەڵگا جیاوازەکان و پێکهێنانی پێکهاتەی ئەمنیەتی خۆجەیی، سەرچاوە خۆجەییەکان لە چوونە ڕیزی 1200 هاووڵاتی کوردی عەفرین بۆ هێزە ئەمنیەکان لە باکووری سووریا هەواڵ دەدەن.

ماڵپەڕی هەواڵی سیریا دایرێکت ڕاپۆرتی دا کە نزیک بە 1200 هاووڵاتی لورد لە ناوچەی عەفرین چوونەتە ڕیزی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی کاتی سووریاوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشی زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان لە عەفرین هێشتا سەر بە گرووپە پێشووەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریان.

شەمسەدین حوتو، سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجەیی جندریس ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەندامانی ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی لە عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری، هەر لە نێو هێزە هەلوەشاوەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا هەڵبژێردراون بەڵام حکومەتی کاتی سووریا پێشتر بەڵێنی دابوو کە دانیشتووانی خۆجەیی لەوانە کوردەکان لە پێکهاتەی نوێی هێزە ئەمنیەکانی ئاوێتە دەکات. بەم حاڵەوە، ئەو بڕیاەر هێشتا بەتواوەتی جێبەجێ نەکراوە.

ئەندامێکی ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی لە عەفرین ڕایگەیاندووە: لە نێو 3 هەزار کەس کە بۆ چوونە ڕیزی هێزە ئەمنیەکان ناویان تۆمار کردووە، 1200 کەسیان کوردی عەفرینن کە دوای پشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کە ئەندامی پەکەکە نین، وەرگیراون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha