١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٣
Source: Mehrnews
ناوەندی نەزۆکی مەسیحا لە کرماشان کرایەوە

پارێزگاری کرماشان لەسەر زەروورەتی پاڵپشتی لە سەرمایەدانەری کەرتی تایبەت لە هەموو بەشەکان لەوانە بواری دەرمان و گەشەی گەشتیاری تەندروستی لە پارێزگا جەختی و گەڵاڵەیەک وەکوو کردنەوەی ناوەندی نەزۆکی هەنگاوێکە بۆ گەشەی ئابووری کرماشان.

 پارێزگاری کرماشان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نەزۆکی و ئورولوژی مەسحیا وتی: ڕوانگەی گشتی دەوڵەت ڕیگەدان بە کەرتی تایبەت لە هەموو بوارەکانە و ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو نیشانی دەدات کە لە هەر کوێ کەرتی تایبەت تۆکمە بکرێتەوە ڕێگای گەشە خێراتر دەچێتە پێشەوە.

پارێزگاری کرماشان ناوەندی نەزۆکی و ئورولوژی مەسیحای بە ئیمکاناتی تەواو و چوار نهۆم کردەوە. ئەو ناوەندە بە ئامانجی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گشتی نەزۆکی، جیهازاتی تەواوی نەخۆشخانەیەکی بچووکی هەیە.

ئەو ناوەندە لە سێ نهۆمدا و بریتی لە نهۆمی یەکەم، وەرگرتنی نەخۆشەکان و ئەنجامی نەشتەرگەری سەرەتایی، نهۆمی دووهەم: بەشیIVF ، تاقیگەی ئەندرۆلۆژی، نموونە وەرگرتن و ژووری نەشتەرگری، نهۆمی سێهەم: کلینیکی سەرەتایی ژنان، ئۆرۆلۆژی، سێنۆگرافی و مامۆگرافی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha