ئەمریکا بە پێی ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا، خەریکی کشانەوە لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە و کۆ کردنەوەی هێزەکانی لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان. هەر وەک ئەو ناوچەی ناوەندی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش بووە.
ئەمریکا لە کاتی شەڕی کەنداوی فارسەوە لە ساڵی 1991 ڕۆڵی سەرەکی لە پارێزەری لە هەولێر و دەستەبەر کردنی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان هەبووە. دوای ئەو شەڕە، ناوچەی دژە فڕین بە ڕێبەری واشنتۆن لە ئەو ناوچە دانرا، کوردەکانی لە بەرانبەر سەدام حسێن پاراست. لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە ساڵی 1992 زۆربەی خەڵکی هەرێم دەنگی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان وەکوو نیشانەیەک لە ئاسایش وەسف کرد.
ئەگەری هێزەکانی سەدام لە ساڵی 1996 بۆ ماوەیەکی کورت بەهۆی پێکدادانە ناوخۆییەکانی کوردەکان خۆی گەیاندە هەولێر، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ئەو ناوچە کۆنترۆڵ بکات. هەرێم دواتر بووە بنکەی هێرشەکانیی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ لەناوبردنی سەدام و لە درێژەی شەڕی عێراق، هیچ سەربازێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانی لە خاکی هەرێم نەکوژران.
لە ساڵانی دواییدا، هەولێر چەندین جار کەوتە بەر هێرشی درۆنی و مووشەکی هێزە ناوخۆیەکانی عێراق. لە مارسی 2022 و جوونی 2024 یش هەرێم کرایە ئاامنجی هێرشی مووشەکی بالستیک. لە ئاپی 2024 یش سیستەمی بەرگری پاتریۆتی ئەمریکا لە هەولێر لانیکەم مووشەکێکی بیانی تێکشکاند.
لە ئێستادا بوونی ئەمریکا لە هەولیر جۆرێک پێوەندی براوە-براوە بۆ دوولایەنەکەیە: بۆ واشنتۆن پێگەیەکی ئەمن و ستراتیژی لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە تا ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی هەڕەشەکانی داعش؛ و بۆ کوردەکانیش بوونی ئەمریکا ئەگەرچی هەندێک جار هێرشی میلیشیاکانی بەدواوەیە. بەڵام دەستەبەرکاریەکە بۆ ئاسایشیان لە بەرانبەر داعش و هێزەکانی دیکە.

بە پێی نووسراوی گۆڤاری فۆربز، هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەولێر بووەتە ناوەندی سەرەکی کۆبوونەوەی سەربازانی ئەمریکا. ئەو ناوچە لەبەر شوێنگەی جوگرافیایی، دڵنیایی لە دەستپێڕاگەییشتن و ئاسایشی هەولێر، ئەو شارە بووەتە ناوەندی ئۆپراسیۆنە گرنگەکانی ئەمریکا.
Your Comment