٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٥١
Source: Mehrnews
لاریجانی لە لوبنان: ئیسڕائیل ڕەحم بە هیچ وڵاتیک ناکات

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ هەمووان ڕوون بووەوە کە ڕژێمی زایۆنی ڕەحم بە هیچ وڵاتێک ناکات و ڕووداوی قەتەریش بە ڕوونی ئەمەی نیشان دا.

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە میانەی سەفەرەکەی بۆ لوبنان بۆ بەشداری لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەرەکەی بەڕێوە برد.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ هەمووان ڕوون بووەوە کە ڕژێمی زایۆنی ڕەحم بە هیچ وڵاتێک ناکات.

وتیشی: ڕووداوی قەتەر ئەمەی بە باشی نیشان دا. ئەمڕۆ وڵاتانی جیاواز لە هەوڵی ئەوەدان شێوەیەک بۆ دابینکردنی هاوکاری لەگەڵ یەکتر بخەنەڕوو.

لەم پێوەندییەدا لاریجانی ڕایگەیاند: هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی میتۆدێکی دروستە و ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha