محەمدباقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، لە پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی ڕووداوەکانی شەڕ، ڕوانییە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلای هەمبەر بە ڕووداوەکانی ناوچە و بە تایبەت ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبر و ڕۆڵی گرووپگەلی بەرخۆدان و ڕایگەیاند: حیماس ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگاداری ئێران و تەنانەت حزبوڵڵا، ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبری داڕشت و ڕاپەڕاند.
قالیباف بە ڕەتکردنەوەی تیرۆریستیبوونی حیماس، وتی: حیماس بپێی فەرهەنگی ئیسلامی و قورئانی گرووپێکی ئازادیبەخشە کە بۆ ئازادکردنەوەی فەلەستین لە بندەستی داگیرکەران تێدەکۆشێت و ئەوەی کە لایان وایە ئەو گرووپە بەدوای ئاژاوەوەیە، تەواو هەڵەیە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە حیماس لە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبردا خۆسەرانە و بە داڕشتەیەکی تەواو نهێنی جووڵایەوە و تەنانەت ئێران و حزبوڵلاشی ئاگارا نەکردبۆوە، وتیشی: لە کاتێکدا کە ڕژیمی زایۆنی ئیدعای زاڵبوونی هەواڵگرانە دەکات و دەلێ هەر جووڵەیەک بەر لە ڕوودانی پووچەڵ دەکاتەوە، حیماس توانی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو و بەبێ ئاگاداربوونی ڕژیمی زایۆنی ڕاپەڕێنێت و ئەمە نیشاندەری توانستی حیماس و شکستی ڕژیمی زایۆنییە.
ناوبراو دەنگۆی دەستهەبوونی ڕژیمی زایۆنی لە دارشتنی ئەو ئۆپەارسیۆنەی ڕەت کردووە و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو ئۆپەراسیۆنە ساختەیی بایە، ڕژیمی زایۆنی دەیتوانی لە ماوەی چەند مانگدا حیماس لەناو ببات و بارتمەکانی ئازاد بکات، بەڵام پاش دوو ساڵ ئەو ڕژیمە بەردەوامە لە شکستەکانی و ئەو ئیدعایە تەواو هەڵە و بێبنەمایە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە جیاوازیی ڕوانگەی ئێران و دوژمنانی دا و جەختی کرد: هێز و دەسەڵاتی ئێمە لە لۆژیکێک دایە کە سەرچاوە لە فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامی وەردەگرێت و لە بەرامبەردا لۆژیکی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتئەستوور بە زۆر و هێزە و ئێمە هەر بەو لۆژیکەمان پێشمان بە زێدەخوازیی دوژمنان گرتووە.
قالیباف سەبارەت بە قووڵایی ستراتژیکی ئێران لە هەمبەر دوژمنانی، ڕایگەیاند: ئێمە لە بڕیاردانەکانی حزبوڵڵا و حیماسدا دەستێوەردان ناکەین، ئەوان خۆیان بەپێی هەلومەرجی سیاسی و ئۆپەراسیۆنیان بڕیار دەدەن و ئێمە پاڵپشتی لە بڕیارەکانیان بۆ پاراستنی سەرزەوین و ئایدیا ئیسلامییەکان دەکەین.
Your Comment