سەرۆک کۆماری لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سویس وتی: ئێمە بە گوێرەی فەتوای ڕێبەری باڵای وڵاتەکەمان چەکی ئەتۆمی ساز ناکەین و هەموو چەکێکی کۆمەڵکوژ بە حەرام دەزانین.
هەروەها پزشکیان جەختی کرد: ئێران ئامادەیە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی خۆیدا پشتڕاست بکرێتەوە.
وتیشی: ئێمە پێشوازی لە گفتوگۆی دیپلۆماتیک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام ئاساییە ئەگەر سناپباک چالاک بکرێت، چیتر گفتوگۆکان مانایان نابێت.
پزشکیان هەروەها ئامادەیی ئێرانی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان و بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سویسرا ڕاگەیاند.
Your Comment