بەشی سیاسەت: داسەپاندنی تەنگەژە و سنووردانانی بەربڵاو لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی دیپلۆماتە ئێرانییەکان کە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چوونەتە نیۆیۆرک، بۆ جارێکی تر هەڵوێستی بژێرانە و ئامرازیی واشنتۆن هەمبەر بە پرسی "دیپلۆماسی" و "گفتوگۆ"ی ئاشکرا کرد: ئەم سنووردانانە کە بریتییە لە قەدەغەی هاتوچۆی زیاتر لە چەند شەقامی هاوێری بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت دابینکردنی پێداویستییە ڕۆژانەکانیان، نەک تەنیا هەڵمەتێکی بەڕیوەبەرانە یان ئاسایشی نییە، بەڵکوو پەلی لە ترسی ئەمریکا لە لۆژیکی گفتوگۆ و بەڵگەهێنانەوەی کۆماری ئیسلامیدا هەیە.
کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییە چەندلایەنەکان و دانوستانی نێوان وڵاتانە و هەموو وڵاتان ئەو هەلە بە بەستێنێکی لەبار بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان بە ڕای گشتی و دیپلۆماسیی جیهانی دەزانن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ساڵانی ڕابردوودا توانیویەتی بە ئامادەبوونی چالاکانەی لەو بوارەدا، هەڵوێستی سەربەخۆ و بەڵگەمەندی خۆی لە بەرامبەر سیاسەتی تاکڕەهەندانەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەو ناوەندەدا هەڵبڕێت و زۆربەی وڵاتان هەمبەر بە ڕەوایی و شەرعییەتی ڕوانگەکانی خۆی هاوڕا بکات و هەر ئەم بابەتە بە ئاشکرا بۆتە هۆی نیگەرانیی واشنتۆن و ناچاربوونی لە دەستبردن بۆ سیاسەتی سنووردارکردنی دەنگ و جوولە دیپلۆماتە ئێرانییەکان.
ئەمریکا باش دەزانێ کە ئەگەر دیپلۆماتەکانی ئێرانی وەک هاوتاکانی خۆی هەلی دانوستانی ئازاد و بەربڵاویان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان، دامودەزگا و میدیاکان هەبێت، شەپۆلێک لە گوتاری ڕەخنەگرانە لە دژی سیاسەتە هێژمۆنیکەکانی ساز دەبێت. لەو گۆشەنیگایەوە، سنووردارکردنی داسەپێنەرانە هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردن یان لانیکەم کەمڕەنگکردنی دەنگی ئێران لە کەشی نێودەوڵەتی. ئەم هەڵوێستە نەک تەنیا هەڵمەتێکی دژبەرانە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئیران، بەڵکوو نیشاندەری لاوازیی باوەڕ بەخۆبوون و ترسی دەسەەلاتدارانی ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لۆژیکی دیپلۆماسیی ئێرانییە.
لە گۆشەنیگایەکی ترەوە، هەڵوێستی لەو جۆرە، تەواو دژایەتی هەیە لەگەڵ فەلسەفەی بوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەپێی پەیوەندی، گفتوگۆ و ڕێزی بەرامبەر لە نێوان دەوڵەتان بنیات نراوە. کاتێک کە دەوڵەتی میواندار، واتە ئەمریکا پێش بە ئامادەبوون و بەشداریی ئازادانەی وەفدی وڵاتێکی ئەندام لە چالاکییە دەرەکی و پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانی دەگرێت، بە کردەوە پرێنسیپی بێلایەنی و ڕوونکاریی چاوەروانکراوی ئەو دامودەزگایە دەباتە ژێر پرسیار. ئەم سنووردانانە دەتوانێت نمونەی ئاشکرای کەڵکئاژوویی لە پێگەی خاوەنماڵ و پێشێلکردنی بەرپرسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بێت؛ بەرپرسایەتییەک کە واشنتۆن بەپێی ڕێککەوتننامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسە لە ڕەچاوکردنیان.
دژوازیی ئاشکرای نێوان دروشم و هەڵسوکەتەکانی ئەمریکا لەم باسەشدا سەرنجڕاکێشە. بەرپرسانی واشنتۆن بەردەوام جەختیان لە زەروورەتی "چارەسەرکردنی پرسە جیهانییەکان لە ڕیگەی گفتوگۆ" کردووە، بەلام بە کردەوە، گفتوگۆیان تەنیا کاتێک بە گونجاو زانیور کە ڕەنگدەرەوەی هەڵویستەکانی خۆیان بێت و ئەگەر دەنگێکی جیاواز و ڕەخنەگرانە هەمبەر بە سیاسەتەکانیان بەرز بێتەوە، بە ئامرازی جۆراوجۆری وەک گوشار، سنووردارکردن و گەمارۆ هەوڵ دەدەن، بێدەنگی بکەن. ئاوەها ئاکارێک بە ئاشکرا نیشانەدەری ئەوەیە کە دروشمەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە ئازادیی ڕادەبڕین و گفتوگۆی جیهانی، تەنیا توێکڵێکی بۆشە کە بە کەمترین نهێم دەپووچێتەوە.
لە کۆتاییدا، پێویستە بڵێین ک سیاسەتی سنووردارکردنی دەنگی ئێران لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەرچی دەتوانێ هەندێک پەیوەندیی دیپلۆماتیک دژوارتر بکات، بەڵام بە کردەوە زیاتر لەوەی ئێران تەنگەتاو بکات، ڕوخساری ڕاستەقینەی ئەمریکای لای ڕای گشتیی جیهانی ئاشکرا دەکات و خەڵکی جیهان ئێستا زیاتر لە جاران دەزانن کە ئەمریکا نەک تەنیا ئامادەی بیستنی دەنگی جیاواز نییە، بەڵکوو تەنانەت پابەندی پرێنسیپە سەرەتاییەکانی خاوەنماڵی و میوانداریی دامودەزگایەکی نێودەوڵەتیش نییە. ئەمە هەمان خاڵێکە کە دەتوانێ ببێتە هۆی تۆکمەی هەڵوێستەکانی ئێران لە بواری دیپلۆماسی و نیشان بدات کە لۆژیکی گفتوگۆ، بپێچەوانەی هەوڵی واشنتۆن بۆ سنووردارکردنی، هێشتاش ئامرازێکی بەهێزە لای کۆماری ئیسلامی ئێران.
Your Comment