١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٥
Source: Mehrnews
ئێران، چین و ڕووسیا ڕەشنووسێکی ئەتۆمی دەخەنە ڕوو

ئێران، چین و ڕووسیا پێشنووسی بڕیارنامەیەکی هاوبەشیان بۆ قەدەغەی هێرشکرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئامادە کردووە.

هەواڵدەریی "المیادین" کە بەڵگەگەلێکی لە بڕیارنامەی هاوبەشی ئێران، چین، ڕووسیا و چەند وڵاتی تری لەبارەی قەدەغەی هێرشکرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەست کەوتووە، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بەڵگەیە، دەبێ هەر جۆرە هێرش یان هەڕەشی هێرشکردنە سەر سایت و دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی قەدەغە بکرێت.

لەو پێشنووسەدا جەخت کراوە: هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان مەترسیی جیدی هەیە بۆ سیستەمی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و هێمنایەتی و ئاسایشی ماددە ئەتۆمییەکان.

لە پێشنووسەکەدا بە داکۆکی لە مافی یەکجاری و نەگۆڕ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، بەرهەم‌هێنان و وەبەرهێنانی وزەی ئاشتی‌خوازانەی ئەتۆمی کراوە و جەختیش کراوە کە ئاژانس دەبێ ڕۆڵی خۆی بۆ پێشگیری لە هەر جۆرە زیانگەیاندن بە چالاکییە ئاشتی‌خوازانە ئەتۆمییەکان بە هۆی هێرش یان هەڕەشەکان دەستەبەر بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha