٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٠٨
Source: Mehrnews
هاوپەیمانیی کورد، درۆزی، عەلەوی و مەسێحییەکانی سووریا بۆ دابەش کردنی دەسەڵات

بە چڕ بوونەوەی قەیران لە سوەیدا و گوشار لەسەر کوردەکان بۆ تێکەڵ بوون لە ئەرتەشی سووریا، کەمینەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەر کاتێژی دیە بەرەو داواکاری خۆبەڕێبەرای و سیستەمی لامەرکەزی ڕۆشتوون، ڕەوتێک کە دەتوانێت نەخشەی سیاسی سووریا بباتە قۆناغێکی نوێ لە دابڕانەوە.

 زێدی درۆزییەکان لە سووریا ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە سەروبەندی گۆڕانێکی بنەڕەتیدایە. ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە دژی دۆخی نەشیاوی بژێوی، ئێستا بووەتە داواکاری بۆ خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی. لە ناوەندی ئەو جووڵەیە، شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکان، داوای پێکهێنانی "قەڵغانی نەتەوەیی" و پێکهێنانی ناوچەیەکی سەربەخۆ بۆ درۆزییەکانی کردووەە.

بە وتەی مازێن بەدریە، چالاکی مێدیایی لە سوەیدا، ئەو داواکارییە ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵک بۆ بڕیاردان بۆ سەربەخۆیی و بەرگری لە زێدەکەیانە. ناوبراو جەخت دەکات کە خەڵک ئامادەن هێزی مەدەنی و خۆجەیی پێک بهێنن تا هەم ئاسایشی کۆمەڵگا دەستەبەر بکەن و هەم بنەمای بەشداری لە پێکهێنانی سووریایەکی ئازاد و لەسەر بنەمای کەرامەتی مرۆیی دابنێن.

هاوکات، کوردەکانیش لەگەل گوشارێکی هاوشێوەی بەرەوڕوون، حکومەتی دیمەشق و تورکیا، هەر دوو داوای تێکەڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێ لە وەزارەتی بەرگری دەکەن. وەزارەتی بەرگری تورکیا تەنانەت لەم دواییەدا دوا هۆشداریی خۆی بۆ تێکەڵ بوونی هەسەدە دەرکردووە و سەرچاوە ئەمنییەکانی دیمەشقیش لە ئامادەیی بەستێنی سەربازی لە ڕەققە، دێرەزوور و حەلەب بۆ ئەگەری بەرەوڕوو بوونەوە هەواڵیان داوە.

ئەو دۆخە نیشاندەری قۆناغێکی نەێ لە درز لە سووریایە؛ قۆناغێک کە تێیدا کەمینەکان، چی دیکە متمانەیان بە حکومەتی ناوەندی نییە و بەدوای ڕێگاچارەیەکی خۆجەیی بۆ مانەوەن.

سوەیدا؛ لە قەیرانی بژێوییەوە تا داواکاری سەربەخۆیی

بچڕانی بەردەوامی ئینترنەت، داخستنی نانەواییەکان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی، کەمبوونی ئاو و پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و پەرەستاران، سوەیدای بەرەوڕووی قەیران کردووەتەوە.

گوشاری دەرەکی و درزی ناوخۆیی

ئیسرائیل لە مانگەکانی دواییدا بە هێرشی ئاسمانی خۆی پاگەندەی پاڵپشتی مرۆیی لە درۆزییەکانی کردووە. تەنانەت شێخ حەجەری لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە ئیسرائیل و دۆناڵد ترامپ بۆ دەستێوەردانی مرۆیی لە کوشتوبڕەکانی هاوینی ڕابردوو دەسخۆشی کرد، هەڵوێستێک کە نیشاندەری درز لە نێوان درۆزییەکانە. هەندێک هەر لەسەر سەربەخۆیی تەواو و خۆبواردن لە هەر جۆرە سەرپەرشتیارییەکی دەرەکی داکۆکی دەکەن، بەڵام هەندێکیان پاڵپشتی ئیسرائیل وەکوو هێڵێکی گرینگ بۆ مانەوە دەزانن.

کوردەکان لە ژێر گوشاری دیمەشق و ئەنقەرە

لە باکووری سووریا گوشارەکان لەسەر کورد بۆ تێکەڵ بوونی سەربازی هەر چڕتر دەبێتەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە دیمەشق بە مێدیا لاینی وتووە کە ئەرتەشی سووریا لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنێکی دزەی هێزەکانی هەسەدە لە ڕەققەی پووچەڵ کردووەتەوە و ئامادەی دەرکردنی فەرمانی شەڕ لە ئەگەری بەردەوام بوونی بەرخۆدانی کوردەکانە.


لە هەمان کاتدا، شرۆڤەکارانی تورکیایی جەخت دەکەن کە سیاسەتەکانی واشنتپن کە بە پشت بەستن بە هێزە کوردییەکان پێکهاتەکەی نوێیان بۆ ئاسایشی سووریا چێ کردووە، لە کردەوەدا تووی گومان لەسەر ئەگەری مانەوەی سووریایەکی یەکگرتوویی چاندووە.

کەمینەکان و داواکاری سیستەمی لامەرکەزی

لە ڕوانگەی دکتۆر مەرفەح ئیبراهیم، سەرۆکی ئەنجومەنی عەلەوییەکانی ئەمریکا، تەنیا ڕێگا بۆ مانەوەی کەمینەکان لە سووریا، سیستەمی لامەرکەزی و فیدراڵ یان کۆنفیدراڵە. ناوبراو هۆشداریی دەدات: ئەگەر سووریا ببێتە حکومەتێکی توندڕەوی سوننە، هیچ داهاتوویەک بۆ کەمینەکان نامێنێتەوە. عەلەوییەکان، درۆزییەکان مەسێحییەکان و کوردەکان ئەمڕۆ گەییشتوونەتە هاوپەیمانێتییەکی سروشتی؛ هەمووان دەزانن کە تەنیا بە دابەش کردنی دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەریەکی نسیبی دەتوانن زیندوو بمێننەوە.

بەرچاوگەی ناڕوونی داهاتوو

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە سیپتەمبەر لە پارێزگاکانی سوەیدا، حەسەکە و ڕەققە بەڕێوە ناچێت. ئەو بڕیارە٤، بە بڕوای چالاکان، نیشاندەری ڕاونانی سیستەماتیکی کەمینەکانە. لە هەمان حاڵدا، ە قونیترەش ڕاپۆرتگەلێک بۆ هەوڵی سووریا بۆ چێ کردنی شارۆچکەی نوێ بڵاو بووەتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha