سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبیری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ میوانانی سی و نۆهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام بەس ئامانجێکی ئەرێنی یان هەوڵیکی جێگای سەواب نییە، بەڵکوو ئەمڕۆ زەروورەتێکی یەکلایی و ئەرکی شەرعییە. دۆخی ئێستای ئۆمەتی ئیسلامی ئاوا دەکات کە یەکگرتووی بەس یەک هەڵبژاردە نییە بەڵکوو ئەرکە. بۆ یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی پێویستە لە هەموو هەل و دەفرایەتییە گەورەکانی جیهانی ئیسلام کەلکوەبگیردرێت. ئۆمەتی یەک و نیو ملیاری موسڵمانان، دەتوانن دەفرایەتی گەورە چالاک بکەنەوە و یارمەتیدەری گەشە و پێشکەوتینی جیهانی ئیسلام بن.
ناوبراو زیادی کرد: شوناس و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە کراوەتە ئامانج و توانی موسڵمانان کراوەتە ئامانج؛ هەڕەشەیەک کە بە بڕوای من لە ڕابردوودا بە بە ئەو ئەندازە مەترسیدار نەبووە و لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی، ئەورووپی و ئەمریکییەوە بە شێوەی جیاواز پاڵپشتی دەکرێت. لە حاڵێکدا لەدایک بوونی پێغەمبەر جێژن دەگرین کە نابێت لەبیری بکەین کە برا و خوشکەکانمان لە فەلەستین هەموو ڕۆژێک هیرشیان دەکرێتە سەر.
عێراقچی وتیشی: ئیسرائیل بە بەکارهێنانی برسیەتی وەکوو چەک، خەڵکی بێ بەرگری خستووەتە ژێر گوشارەوە و تەنانەت هێرش دەکاتە سەر کەسانێک کە هەوڵ دەدەن بۆ دەستخستنی خۆراک کە ئەوە خۆی جەنایەتی جەنگیە.
وەزیری دەرەوە زیادی کرد: زۆربەی وڵاتەکان بێدەنگن هەمبەر ئەو جەنایەتە ئەوە جێگای داخە بۆ جیهانی ئیسلام کە هیچ کاردانەوەیەکیان نییە هەمبەر ئەو کارەساتە و ئێستاش هیچ جارەیەکمان نییە جگە لە یەکگرتوویی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشە و ئەو هەڕەشە بەدڵنیاییەوە تەنیا بە فەلەستین سنووردار نابێتەوە و هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام دەکاتە ئامانج.
ناوبراو جەختی کرد: ئیسرائیل ئەمڕۆ هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ناوچەکەیە و ئاستی جەنایەتەکان لە غەززە و لوبنان بۆ هەمووان دیارە.
هەروەها وتی: ئەو ڕژیمە وابیری دەکردەوە بە هێرش بۆ سەر ئێران ئێمە بەرەو دوا دەباتەوە، بەڵام هەڵەیەکی لێکدانەوەیی کرد. ئەمریکا و پاڵپشتەکانی تێگەییشتن هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازی بۆ پرسی ئێران بوونی نییە. تەنیا ڕێگای مومکین، دیپلۆماسی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر و دابینی بەرژەوەندی هاوبەشە. ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتووە و بەردەوام ئامادەی گفتوگۆی شەرافەتمەندانە و دادپەروەرانە بووە. دوژمنان لە سەر دژایەتی و کێشەی ناوخۆیی حەسێبیان کردبوو بەڵام لە شەڕی 12 ڕۆژە دەرکەوت هیچ جیاوازییەک لە نیوان شیعە و سوننە، عەرەب و فارس بوونی نییە و هەمووان لە ژێرناوی یەک شوناسدا بە ناوی ئێران لە وڵات بەرگری دەکەن.
Your Comment