کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی چوار تاوانباری سیخوڕی گرووپی مونافقین و ئیسرائیل لەوانە سێ پیاو و ژنێک بە ئامادەبوونی دادوەری لقی 3 ی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبورز، راوێژکارانی دادگا، نوێنەری دادستێن، چوار تاوانباری دۆسیەکە و پارێزەرەکانیان لە دوو سەرەی بەیانی و دوانیوەڕۆ بەڕێوە چوو.
لەو ئەو کۆبوونەوە سەرەتا نوێنەری دادستێن سزانامەکەی خوێندەوە و لە درێژەدا دوای ڕوون کردنەوەی تاوانەکان لەلایەن دادگاوە، تاوانباران و پارێزەرەکانیان بەرگریان لە خۆیان کرد.
سەرۆکی کشتی دادگاکانی پارێزگای ئەلبورز وتی: تاوانباران کە بە شێوەی جیاواز لەوانە بە ناوبژیوانی هەندێک لە گرووپەکانی جێگیر لە وڵاتانی دراوسێ و لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بە سەرپەلی مۆساد وەرگیرابوون و لە پێوەندیدا بوون هەوڵگەلێک لەوانە ناردنی شوێنگری شوێنە هەستیارەکان و ئاگرتێبەردانی شوێنەکان لە شارە جیاوازەکانیان ئەنجام دەدا.
ناوبراو وتیشی: لە درێژەدا و دوای پەروەردە کران هاوپەیوەند بە چێ کردنی هاوێژەری تەقینەوەیی و لانچر و پەروەردەی شێوەی هاویشتنی و هەروەها کۆ کردندەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە هەوڵە تیرۆریستییەکان؛ لە کۆتاییەکانی گوڵانی ئەمساڵ، راسپاردەی سەرەکیان بۆ هێرش بە هاوێژەرە تەقینەوەییەکان بۆ سەر ناوەندێکی هەستیاری سەربازی بە ئەو گروپە سیخوڕی و تیرۆریستییە رادەگەیێندرێت.
لە کۆتاییشدا سزای ئەو کەسانە دیاری کرا و خوێندرایەوە کە بریتی بوو لە موحاربە لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و گرووپە دبەرەکان، کۆبوونەوە و هەوڵ لە دژی ئاسایشی وڵات.

دادگای شۆڕشی ئولبورز دۆسیەی چوار تاوانباری تۆڕی سیخوڕی هاوپەیوەند بە گرووپی مونافقین و ئیسرائیلی کردەوە.
Your Comment