کازم غەریب ئابادی، جێگری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پاش گەڕانەوەی لە دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ترۆیکای ئوروپایی لە ژنێڤ ڕایگەیاند: لەم خولەی دانوستاندا بە ڕوونی ڕامانگەیاند کە ئەوروپییەکان لە ڕووی یاساییەوە لە دۆخێکدا نین کە بتوانن پەلەپیتکە یا (snapback) چالاک بکەن و هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ کارێکی لەو شێوەیە نییە.
غەریب ئابادی جەختی کرد: هاوکاری لەگەڵ ئاژانس سنووردارە و مەرجدارە
وتیشی: بوونی ئێستای چەندین پشکێنەری ئاژانس لە ئێران تەنیا بۆ چاودێری بارکردنی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر و بە مۆڵەتی فەرمییە.
ئەوەشی وت کە هەرچەشنە گۆرانکاری یان بارکردنی سووتەمەنی لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ڕووسیا دەبێت لەژێر چاودێری ئاژانسدا بێت؛ ئەگەرنا کارکردنی وێستگەی کارەبا پەک دەخرێت.
ئێران و ئاژانس لە دانوستاندان بۆ دانانی ڕێکخستنی نوێی هاوکاری، بەڵام هێشتا دەقێکی کۆتایی نییە.
جەختیشی کرد: ئەگەر ئەوروپا هەنگاوی سیاسی لەدژی ئێران بگرێتەبەر، ئەم هاوکارییە سنووردارە لەگەڵ ئاژانسیشدا دەوەستێت.
Your Comment