٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٢٢
Source: Mehrnews
سنوورەکانی کوردستان لە پلەی یەکەمی داهاتی بازرگانیی ئێران

سنوورەکانی پارێزگای کوردستان بە داهاتی 2.7 ملیارد دۆلاری کە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاوی، دیسان پلەیەکی ستراتژیکی لە ئابووریی سنووریی ئێراندا تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گومرۆکی کوردستان، پارێزگای کوردستان لە 5 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی هەتاویدا بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی 2 ملیۆن و 83 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی 2 ملیارد و 744 ملیۆن دۆلار، بۆ جارێکی تر پلەیەکی بەرز و ستراتژیکی لە مامەڵە بازرگانییەکانی وڵاتدا تۆمار کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، داهاتی 5 مانگی سەرەتایی ئەمسال بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوو، گەشەی لەسەدا ٥ی بووە و ئەمە نیشاندەری بەردەوامی و چالاکبوونی بازرگانی سنووری لە هەلومەرجی تەنگەژەکانی ناوچەیی و گوشارە ئابوورییەکانە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکانی گومرۆکی کوردستان، لە ماوەی 5 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 672 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی 518 ملیۆن دۆلار لە کوردستانەوە هەناردە کراوە و پشکی هەناردەی ڕاستەوخۆی گومرۆکاتی کوردستان زیاتر لە 514 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی 212 ملیۆن دۆلار بووە کە لەباری بایەخییەوە گەشەی لەسەدا 10 و لەباری کێشەوە، گەشەی لەسەدا 8ی ئەزموون کردووە.

لە بەشی هاوردەشدا، کۆی کاڵای هاوردە بۆ پارێزگا، 56 هەزار و 760 ۆن بە بایەخی 310 ملیۆن دۆلار بەراورد کراوە و لەو ڕێژەیە، 12 هەزار و 287 تۆن کاڵا بە بایەخی 137 ملیۆن دۆلار، هاوردەی یەکلاکراوە بووە کە لە باری بایەخەوە لەسەدا 70 و لەباری کێشەوە لەسەدا 15 زیادی کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha