ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ئۆرانیۆم کە بتوانرێت بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی بەکار بێت لە ناوەندی ئیسفەهانەوە، دوای هێرشەکانی ئەمریکا لەبەردەست نییە.
ناوبراو وتی: کاری چاوەدێری لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستی پێکردووە بەڵام هێشتا نەگەییشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەرچاوی ئێمەیە.
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سێشەممە شەو لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز پاگەندەی کرد کە یەکەم گرووپی چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمی دوای دانوستان لەگەڵ تاران گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.
Your Comment