٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:٣٥
Source: Mehrnews
هاوشێوەی هەڵەبجە؛ دانانی مۆنۆمێنیتی شەهیدان له سەوڵاوا

مۆنۆمێنتێکی هاوشێوەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە لە ئاوایی قەڵاگای سەر بە شاری سەوڵاوا بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی ئەو ئاواییە، دانرا.

 بە هەوڵ و پەیجووریی بەخشداریی سەوڵاوا لە دوو ساڵی ڕابردووەوە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی گوندی قەڵاگای سەر بەو شارە، مامۆستا حەمید پوورئەحمەدی لە هەوڵێکی داهێنەرانەدا مۆنۆمێنتێکی هاوشێوەی مۆنۆمێنێتی شەهیدانی هەڵەبجەی بۆ ئەو ئاواییە چێکرد و لە لایەن کۆمپانیای مادسازەوە لە ناوەراستی ئەو ئاواییەدا دابەسترا.

ئەم مۆنۆمێنێتە کە بە یەکەم مۆنۆمێنێتی یادی شەهیدانی کیمیابارن لە شار و گوندەکانی ئێران دێتە ئەژمار، هاوکاتی یاد و بەسەرکردنەەوەی شەهیدانی هەڵەبجە، بە هەندێک دەستێوەردان و لەوان دانانی 12 کۆڵەکە (وەک 12 مانگی ساڵ) و 22 باڵ (وەک 22 شەهیدی کیمیابارانی قەڵاگە)، وێڕای وێنە و پێناسەی شەهیدانی کیمیابارانی ئەو ئاواییە لە بناغەیدا، فۆڕمێکی خۆماڵی و گونجاوی ئەو ئاواییەی پێدراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha