٢٧ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:٣٣
Source: Mehrnews
جۆڵانی هەڵوێستی خۆی لە سەر داخوازییەکانی کوردی سووریا ڕاگەیاند

ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا لە لێدوانێکدا بە ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە گەڵاڵەیەکی جودایی خوازانە جەختی کرد کە سەرجەم داواکاریەکانی کورد و خەڵکی سوەیدا، جگە لە لەت لەت کردنی وڵات، لێک دەدرێتەوە.

 ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی حکومەتی سووریا لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئەوەی کە خۆیی وەکوو گەورەترین زیان بەرکەوتووی هەوڵەکانی داعش وەسف کرد، بە ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە گەڵاڵەیەکی جودایی خوازانە جەختی کرد کە سەرجەم ئایدیا تێنیکی و ئیسلامییەکان لە ناوچەکە شکستی هێناوە و سەرجەم داواکاری و خواستەکانی کورد و خەڵکی سوەیدا جگە لە جودایی خوازی لە چوارچێوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی لێک دەدرێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا کە هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ گرووپی ئیخوان موسلمین نییە و خۆی بە گەورەترین زیان بەرکەوتووی هەوڵەکانی داعش وەسف کرد.


هەرەوها لەسەر پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو بابەتە تەنیا پێوەندی بە گەڕانەوەی گولان بۆ سەر خاکی سووریا و جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی 1974 ەوە هەیە

Your Comment

You are replying to: .
captcha