بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "رای الیوم"، لە کاتێکدا کە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک، خۆدەبوێرن لە ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە ڕژیمی جۆلانی، تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی گواستنەوەیی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بە فەرمی داوای پاڵپشتی بۆ تۆکمەی هێزی بەرگریی لە ئەنقەرە کردووە.
تورکیا ئەگەرچی لەو ڕاگەیێندراوەدا بۆ پاڵپشتیی سەربازیی لە جۆلانی، ئاماژەی بە پێدانی چەک بە سووریا بۆ شەڕ دژی ڕژیمی زایۆنی نەکردووە، بەڵام ئاشکرایە کە سەرەکیترین شەڕی ئێستای سووریا، بەرەنگاربوونەوەی پاڵپشتیی تلاڤیڤ لە درۆزییەکان و هاندانیان بۆ دابەشکردنی سووریایە.
هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت کە وەڵامی تورکیا بەو داواکارییەی ڕژیمی جۆلانی، هوشیارانە بێت، بە چەشنێک کە سەرچاوەیەکی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئەنقەرە لە پێناو ئەو داواکارییە، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی خۆی بۆ پێدانی مەشقی سەربازی، ڕاوێژ و پاڵپشتی تەکنیکی بۆ تۆکمەی توانستی بەرگریی سووریا.
کەواتە تورکیا هەمبەر بە داواکاریی سووریا هوشیارانە دەجووڵێتەوە، چونکە تلاڤیڤ پێشتر بنکە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکانی سووریای بوردومان کردووە و بەمکارە بۆتە هۆی تووڕەبوونی تورکیا. زایۆنییەکان لە مارچ و ئاڤریلی ڕابردوو، بنکەی "تی 4"ی لە حومس و فرۆکەخانەی سەربازیی حەما کە وەک دەڵێن، تورکیا بەدوایانەوە بوو بۆ گواستنەوەی کەرەسەی لۆجیستیکیی، بوردومان کرد.
ئێستەش لە دوای ڕووداوە خوێنینەکانی سوەیدا کە هێزەکانی جۆلانی تێیدا بە ئاشکرا تووشی پێشێلکردنی یاسایی، جەنایەت و تاڵان هاتوون، پەسندکراوی لیژنەی خزمەتکاری ماڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە درێژەدان یان ڕیفۆڕمی یاسای سزار و پێوەزیادکردنی بڕگەی پاڵپشتی لە کەمینەکان، دەرکراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق هیواداربوون کە یاسای سزار کە گەمارۆگەلی قورسی بە سەر سووریادا سەپاندووە، هەڵوەشێتەوە. ئەو پلانە، بەریبوونی سووریای لە گەمارۆکان لە 180 ڕۆژەوە بۆ 2 ساڵی تەواو پێشبینی کردبوو.
لە لایەکی ترەوە، سەبارەت بە گرێبەستە ماڵییە ملیاردییەکانی عەرەبستان لەگەڵ جۆلانی، دیار نییە کە سعوودییەکان چییان لە جۆلانی دەوێ، چونکە لە هولەمەرجێکدا کە توانستی جۆلانی بۆ مانەوە و ئیدارەی سووریا کەوتۆتە ژێر پرسیار، دیمەشق لە ڕۆژانی ڕابردوودا شایەدی ڕووداوێکی ئابووریی بەرچاو بوو کە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕیوەچوونی کۆمەڵەی سەرمایەدانەریی سعوودی-سووری.
ئاستی سەرمایەدانەریی مەبەست بۆ نۆژەنکردنەوەی سووریا لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو، 400 ملیارد دۆلار بەروارد کراوە و خالد فالح وەزیری سەرمایەدانەریی عەرەبستان، ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی پێکهاتوو لە 150 نوێنەرەی کەرتە دەوڵەتی و تایبەتییەکان لە دیمەشق، ڕایگەیاند کە لەو کۆمەڵەیەدا 47 گرێبەست و یادداشتی ڕێککەوتن بە بایەخی نزیکەی 24 ملیارد ڕیاڵ (5.6 ملیارد دۆلار) واژۆ دەکرێت.
ئەو سەرمایەدانەرییە لە لایەن عەرەبستانەوە لە کاتێکدایە کە تام باراکی ناردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لە وەڵامی پرسیار لە ئەگەری دووپاتەبوونەوەی سناریۆی کارەساتباری وەک لیبیا و ئەفغانستان لە سووریا، وتبووی: "ئەرێ و ڕەنگ زۆر خراپتریش".
هەر بۆیە جێی خۆیەتی، ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە کە "سووریا ڕووی لە کوێیە؟". یۆسف زیا جومرەت، نووسەر تورک، لە دوایین وتاریدا لە وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێ: سووریای پارچەپارچە بووە و لاواز، لە درێژخایەندا بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی گونجاوترە. تلاڤیڤ تێدەکۆشێت کەمیەن درۆزی و کوردەکان لە خۆی نزیکتر بکاتەوە و لەو ڕیگەوە ئاراستەکانی دزەکردنی لە ناوخۆی سووریای بەدەستەوە بێت.
Your Comment