٢٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٤:١٦
Source: Mehrnews
یەکەم دەرمانی ئێرانی شێرپەنجە هاتەبازاڕ

کارگێڕی کۆمپانیایەکی زانست بنەما لە وەبەرهێنانی یەکەم نموونەی ناوخۆیی دەرمانی دژە شێرپەنجەی وینورلبین بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو هەواڵی دا و وتی: ئەو بەرهەمە پێشتر تەنیا لە ڕێگای هاوردەوە دەکەوتە دەستی نەخۆشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوچەی نێودەوڵەتی داهێنانی ئێران، سامان پوورزیا، کارگێڕ و دامەزرێنەری کۆمپانیای چێ کەرانی دەرمانی سانا فارمەد، لە وەبەرهێنان و بڵاو کردنەوەی دەرمانی وینورلبین بە براندی سانارلبین هەواڵی دا.

ناوبراو وتی: گەشەی ئەو دەرمانە دژە شێرپەنجە زیاتر لە سێ ساڵی خایاندووە. بە پێی نەبوونی ژێرخانەی وەبەرهێنان لە وڵات، کۆمپانیای ئێمە هێڵێکی وەبەرهێنانی لێزانی بۆ ئەو بەرهەمی ڕێکخستووە. ئەو دەرمانە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار دراوی بۆ خەرج دەکرا کە بە خۆجەیی کردنەوەی، لە چوونە دەرەوەی ئەو بڕە پارە ڕێگری دەکرێت.

کارگێڕی ئەو کۆمپانیا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو دەرمانە وتی: بەرهەمی سانارلبین ئێستا لە دەرمانخانە لێزانییەکان دەست دەکەوێت و لەلایەن پزیشک و نەخۆشەکانەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha