شارە جۆراوجۆرەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، شایەدی دەستگیریی دەیان کەس بە تۆمەتی نزیکی و ئەندامێتی حزبی بەعس بوو.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەوبارەوە ڕایگەیاند کە پیلانی تێکدەرانەی پاشماوەی عزبی بەعسی لە 4 پارێزگای ئەو وڵاتەدا پووچەڵ کردۆتەوە و نزیکەی 40 کەس لە ئەندامانی ئەو حزبە قەدەغەی لە بەغدا، نەینەوا، سەلاحەدین و کەرکووک لە کاتی دنەدانی ڕایگشتی و لاوازکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی دەستگیر کردووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 300 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حزبی بەعس لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراق و دەزگای ئەمنیی حەشدی شەعبی دەستبەسەر کراون.
Your Comment