٢٣ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٨
Source: Mehrnews
ئێران سەرپەلی دەزگای سیخوڕی مووسادی لەسێدارە دا

محەمەد ئەمین مەهدەوی شایستە کە بە ڕێنوێنی دەزگای سیخوڕی مووساد، بەڕێوەبەرایەتی کەناڵێکی سایبری لە ئێرانی لە ئەستۆ بوو ، دوای دەستگیری و شوێنگیری دۆسیەکەی ، لە سێدارە درا.

 محەمەد ئەمین مەهدەوی شایستە، کوڕی ئەحمەد بە تاوانی هاوکاری هەواڵگری لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دوای تەواو کردنی ڕەوتی دادگایی کردنی و سەپاندنی سزای سێدارەدان بە سەریدا و پشت راست کردنەوەی لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

خاڵی جێگای سەرەنج لە ئەو بارەوە و هاوکاری ناوبراو لەگەڵ تۆڕی ساایبری زایۆنی پێوەندی چڕوپڕی لەگەڵ کەناڵی فارسی زمانی ئیسرائیلی ئێران ئینترنەشناڵە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha