حسێن کەنعانی موقەدەم شرۆڤەگەرێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە پێگەی ستراتژیکی تەنگەڵانی هورمۆز لە کەنداوی فارس و پێگەی گرینگی لە بواری وزەی جیهانیدا، وتی: ئەم تەنگەڵانە وەک شێرفەلەکەی وزەی جیهان ناسراوە و لە بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.
وتیشی: ئەگەرچی تەنگەڵانی هورمۆز ئاوڕێگەیەکی نێودەوڵەتییە و یاسا و ڕیسای تایبەت بە خۆی هەیە و هەر جۆرە نائەمنبوونی، دەرکرانی بڕیارنامە لە دژی ئێرانی بەدواوەیە، بەڵام بەوەشەوە جۆرێک کۆنتڕۆڵی بەهێزی لە بەرامبەر پاپۆرە زایۆنی و ئەمریکی و کەسانێک کە پاڵپشتیانن، دەتوانێ هەڵمەتێک بێت لە دژی زایۆنییەکان و لایەنگرانیان.
ئەم کارناسە جەختی لەوەش کرد: دەبێ کۆنتڕۆڵەکان بە چەشنێک بێت کە دوژمنانی ئێمە بۆ تێپەڕین لەو ئاوڕێگەیە، مۆڵەتی هاتوچۆیان نەبێت و کۆماری ئیسلامی دەتوانێ تەنگەڵان هورمۆز بەڕوویاندا دابخات و لە بەرامبەردا بەڕووی دۆستانی ئێراندا کراوە بێت و ئەو کارە ئاستەنگی یاسایی و نێودەوڵەتیی نییە، چونکە ئێران خەریکی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و لایەنگرانیەتی.
Your Comment