٢٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: دەستدرێژی کراوەتە سەر وڵاتمان و دەبێ وڵام بدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و ئێمەش بژاردەکانی وەڵامدانەوەی بۆ تەرخان دەکەین.

 سەید عەباس عێراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ وەزیران کۆبوونەوەی بنیاتنەرمان ئەنجامدا.

وتیشی: لەناکاو ڕووبەڕووی دەستدرێژیی هێزەکانی ئەمریکا بووینەوە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئیدانە دەکەین و ئەمە دەستدرێژییەکی ڕوونە.

جەختیشی کرد: له هەر بارودۆخێکدا سازش له سەر سەروەری و سەربەخۆیی ئێران ناکەین و بەردەوام دەبین له بەرگری له خاک و سەروەرییەکانمان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha