بەشی سیاسەت: شەپۆلی بیستەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (یەکشەممە) بە بەهرەوەرگرتنی لێکدراوانە لە جۆرە مووشەکگەلی دوورمەودای سووتەمەنیی تەڕاو و مەیو بە توانای هەڵگری سەرجەنگیی وێرانگەر و کەڵکوەرگرتن لە تاکتیکە نوێیەکانی تێپەڕین لە سپەری بەرگریی دوژمن، لە دژی ئامانجەکانی خوارەوە هاویشترا: 1. فرۆکەخانەی بێن گۆرین، 2. ناوەندی توێژینەوە بایۆلۆژییەکانی ڕژیمی زایۆنی و 3. بنکە پاڵپشتییەکانی ڕژیم و توێژە جۆراوجۆرەکانی ناوەندگەلی کۆنتڕۆڵ و فەرماندەیی.
سەرچاوە ئاگادارەکان لەو قۆناغەدا ڕایانگەیاند کە مووشەکی خەیبەر بۆ یەکەمجار لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکامن تەقێندراوە.
مووشەکی بالسیتیکیی خۆرەمشاری 4، بە ناوی ئۆپەراسیۆنیی "خەیبەر"، یەکێکە لە پێشکەوتەترین دەستکەوتەکانی پیشەسازیی بەرگریی ئێران کە لە بەرواری 4ی جۆەردانی 1402ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ئازادکرانی خۆرەمشار، لە لایەن وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ڕوونوێنی کرا و وەک بەرەی چوارەمی بنەماڵەی مووشەکگەلی خۆرەمشار، بە تایبەتمەندیی تەکنیکیی بەرجستە و لێهاتوویی ستراتژیکی، پێگەی ئێرانی وەک یەکێک لە زلهێزانی مووشەکیی ناوچەکە بەرز کردۆتەوە.
ئەم مووشەکە، مووشەکێکی بالستیکیی نێوانمەودا بە تایبەتمەندیی تاکتیکی و ستراتژییە کە تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
ـ بڕەو: 2000 کیلۆمەتر، بە ئیمکانی کردنە ئامانجی تارگێتە ستراتژییەکان لە قووڵایی ناوچە و لەوان ئیسرائیل و عەرەبستان و بنکە سەربازییەکان لە ناوچەدا.
ـ توانای هەڵگرتنی کڵاوەی سەرجەنگی بە کێشی 1500 تا 2000 کیلۆگرام بە درێژایی 4 مەتری لە چەشنی تەقینەوە لەڕادەبەدەر.
ـ درێژایی 13 مەتری و ئەستوورایی 1،5 مەتری کە بە کەمکردنەوەی درێژاییەکەی هەمبەر بە بەرەکانی پێشووی ئەمجۆرە مووشەکە، ئاستی خێراییەکەی بەرزتر کردۆتەوە.
ـ خێرایی باڵای پێکانی ئامانجەی کە دەبێتە هۆی نەدۆزرانەوە و پێوشوێننەگیرانی لە لایەن سیستەمگەلی پەدافەندیی دوژمن.
ـ جۆری سووتەمەنی: سووتەمەنیی تەڕاوی هایپێرگالیک (خۆسووتێنەر) و مۆتۆری پێشکەوتەی ئەروەند کە ماوەی ئامادەسازیی بۆ هاویشتنی کەمتر لە 12 خولەک.
ـ خێرایی: خێرایی ئەو مووشەکە لە فازی ناوەندی (لە دەرەوەی ئاتمۆسفێر) تا 16 ماخ (نزیکەی 18000 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا) و لە کاتی هاتنە ناو ئاتمۆسفێر دەگاتە 8 ماخ کە پێوشوێنگرتنەکەی بۆ سیستەمی پەدافەندی دژوارە.
وردبینیی: ئاستی هەڵەی ئەم مووشەکە لە نێوان 10 تا 30 مەتر ڕاگەیێندراوە کە بەوجۆرە دەچێتە ڕیزی مووشەکە خاڵپێکەکان.
Your Comment