ناوەندی سیستەمی تەندروستی ئەتۆمی ئێران وتی: هیچx پیس بوونێکی ژینگە لە دەوروبەری شوێنە ئەتۆمییەکان نییە.
ڕاشگەیێندرا کە دوابەدوای هێرشی تاوانکاری ئەمریکی بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان، کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، لەوانە پەیماننامەی NPT و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی؛ ناوەندەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویستی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پیسبوونی ئەتۆمی لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی پێشتر باسکراون.
ئاماژەش دراوە کە لێرەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر و پلانی پێشووی ئەنجامدراو، هەروەها ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سیستەمی دیاریکردنی ماددە تیشکدەرەکانەوە تۆمارکراون، هیچ نیشانەیەکی پیسبوون تۆمار نەکراوە.
بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو دانیشتووانە نییە کە لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی ئاماژەیان پێکراوە دەژین.
342/
Your Comment