٢١ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٣٧
Source: Mehrnews
والێستریت ژۆرنال: ئیسرائیل توانای شەڕی درێژخایەن لەگەڵ ئێرانی نییە

ڕۆژنامەی ئەمریکی نووسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕۆژانەی سەدان ملیۆن دۆلار تێچووی بۆ ئەو ڕژێمە هەیە و هەر ئەو تێچووە زۆرەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان توانی درێژەدان بە هێرشەکانیان نەبێت.

 کارناسان بە ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنالیان وت گەورەترین تێچوویەک کە زایۆنییەکان لە هێرش بۆ سەر ئێران دەیدەن هی بەشی بەرگری ئاسمانییە کە هەمبەر هێرشەکانی ئێران سەرکەوتووش نەبوون بەڵا ڕۆژانە دەیان و تەنانەت تا 200 ملیۆن دۆلار تێچووی بۆیان هەیە.

بوارێکی دیکە کە تێچووی زۆری بۆ ئیسرائیل هەیە، هی تەقەمەنی و شەڕکەرەکانیەتی لە پاڵ ئەو خەسارانە کە لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بالەخانەکانیان بەریان دەکەوێت.

هەروەها والێستریت ژۆرنال ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل دەبێ بۆ بووژانەوە یان چا کردنەوەی باڵەخانە و شەقامەکانی ئەبێ لانیکەم 400 ملیۆن دۆلار خەرج بکات.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە وتیشی کە لە ئەنجامی ئەو تێچووە زۆرەدا، ڕژێم بۆ ئەوەی کە خێرا کۆتایی بهێنێت بە شەڕ لە ژێر گوشاردایە.

کارنیت فلاگ سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تێچووی شەڕ فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ماوەی شەڕەکەیە و ئابووری ئیسرائیل تەنیا توانی شەڕێکی کورت خایەنی هەیە.


هەروەها هیوشوا کالیسکی لێکۆڵەری ئەنیستیتۆی خوێندنەوە ئەمنیەکان لە تێلاڤیڤیش وتی: سیستەمی فلاخن داوود بە هەر جار چالاک بوونەوە بۆ هاویشتنی 2 مووشەکی بەرگری 700000 دۆلار تێچووی هەیە.

ئەو شرۆڤەکارە ئیسرائیلییە، تێچووی سەربازی زۆری دیکەی ئەو ڕژێمە پێوەند دەداتەوە بە گەشتی شەڕکەرەکانی ئێف 35 ەوە و دەڵێت هەر کاتژمێر گەشتیان 10000 دۆلار تێچووی هەیە.

ئەنیستیتۆی سیاسەتی ئابووری ئارۆن لە ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەو ڕژێمە بۆ یەک مانگ لەگەڵ ئێران شەڕ بکات نزیک بە 12 ملیار دۆلار تێچووی دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha