٢٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٨
Source: Mehrnews
بەغداد: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچە

باسم عەودای، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد: کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

باسم عەودای، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لەبارەی کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە، وتی: کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

وتیشی: عێراق پێداگرە لە دژایەتیی خۆی لەگەڵ بەکارهێنانی زەخت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و خوازیاری ڕێزنان لە سەروەریی وڵاتان و خۆبواردن لە کرانە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانە و لامان وایە ڕێگەچارەی سەربازی، ناتوانێ جێگرەوەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha