گۆڤاری نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە پاگەندەی کرد کە هاوکات لەگەڵ هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیسبەت بە تێکدانی دانوستانەکان لە ڕێگای هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەرەکییەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێرانەوە هەڕەشەی کردووە.
بە پێی نووسراوی تایمز، دژایەتی ڕوانگە سەبارەت بە شێوەی دڵنیا بوونەوە لە دەستنەخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆی گفتوگۆی تەلەفۆنی ئاڵۆز لە نێوان ترامپ و نتانیاهۆ و هەروەها دیداری چڕوپڕ لە نێوان بەرپرسانی پایەبەرزی کۆشکی سپی و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی.
ترامپ ڕۆژی یەکشەممە پاگەندەی کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵێکی باش سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕادەگەیێنێت.
بە پاگەندەی نیۆیۆرک تایمز هەندێک سەرچاوەی ئاگادار لە ڕەوتی دانوستانەکان وتوویانە کە لە باشترین حاڵەتدا، بەیاننامەیەک سەبارەت بە هەندێک بنەمای هاوبەش بلاو دەکاتەوە بەڵام وردەکاری دانوستانەکان هێشتا شاراوە دەبێت. ئەو ڕۆژنامە هەروەها نووسیوە: دانوستانەکانی داهاتوو لەوانەیە بە ئەوەی کە ئایا ئێران دەتوانیت درێژە بداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم یان نا، و ئەوەی کە چۆن دەتوانرێت ئاستی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی نزیک لە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە کەم بکرێتەوە یان لە ئێران بیانهێنێتە دەرەوە، دەست پێدەکات.

نیۆنیۆرک تایمز لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بە ئاماژە بە پرسی سەرەکی ئاڵۆزی نێوان نێردەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانوستانەکاندا، نووسی کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەر دەیەوێت دانوستانەکان تێکبدات.
Your Comment